« دين حقيقت و بينش ياري يك تفكر ايلياتي و عشيرهاي نيست كه براي محاسبات آن راهكاري سنتي بدون دخيل دادن علم و هر آنچه كه در حوزهي نظامنديِ كائنات تعريف دارد در نظر گرفته شود. در واقع هر چقدر كه اشراق و مفاهيم يك تفكر بالاتر باشد، مباحث و گفتمان مربوط به آن نيز تخصصيتر و مشكلتر مي نماياند. پس ما نميبايست كه مفاهيم را به اندازهي وجود خود پائين بكشيم تا كه به گونهاي گردد كه هيچگاه عزم جزم براي بالا كشيدن و سعي براي فهميدن در خود پيدا نكنيم.»
ئێزدی و یارسان وهك دوو دهركهوتهی ئایینی حهقیقهت
عرفان مستهفا
(لێكۆڵینهوهیهكی ئهكادیمییه و له كۆنفرانسێك له ساڵی 2012 خوێنراوهتهوه)
كورد به سروشت بوونهوهرێكی روحانییهو مهیلێكی سروشتی بهردهوام پهلكێشی دهكات بۆ ناو مهملهكهتی روح. ههرچهنده بۆچوونی باوی موسڵمانان ئهوهیه له دوای هاتنی ئایینی ئیسلامیشهوه -كه به پێی ئهو بۆچوونه دوای ئایینه-هیچ ئایینێكی تر پهیدا نابێت و گهر پهیداش ببێت ئهوه ئایین نییه و ئهوهی سهرچاوهی لێوهگرتوو نهك ههر خودا نییه، بهڵكو ههواههوهسی كۆمهڵه مرۆڤێكه، كهچی لای كورد چهند شێوه ئایینێك سهرههڵدهدهن و بوونی خۆیان له بهرامبهر ئیسلامی مهزههبیدا دهسهلمێنن.
لهو سهردهمهدا كه ئایینی ئیسلام له ئایینێكی نازلكراوهوه عهرب و فارس و میللهتهكانی تر دهیگۆڕن به دوو مهزههبی تهقلیدی و دواتریش ئهم مهزههبانه دهبن به مهرجهعی رهوایهتیدان به دهسهڵاتی سیاسی خهلافهتهكان و له رووی مهزههبی و سیاسیشهوه ئهو گوتاره پشتڕاست دهكهنهوه كه پێی وایه ههموو ئهو ئایینانهی له پێش ئیسلام و دوای ئیسلام هاتووهن كوفرو زهندهقهن، له ناو كوردا دوو شێوهی ئایینی سهرههڵدهدهن به ناوی یارسان و ئێزیدی.
له سهردهمێكی ئاوادا كه خهلافهته ئیسلامییهكان لهو پهڕی دهسهڵاتی خۆیاندان و ئیسلامی مهزههبیش به سونهو شیعهوه وهك تاكه گوتارێكی ئایینی رهوا له ناو خهڵكی ناو قهڵهمڕهوی خهلافهتدا به توندی ریشهی داكوتاوه، لهسهردهمێكی ئاوادا دهركهوتنی دوو ئایینی كوردی بهڵگهیه لهسهر ئهوهی كه كورد میللهتێكه به سروشت مهیلی بۆ مهملهكهتی روح ههیه و دهیهوێت بوونی خۆی لهو مهملهكهتهدا ببینێتهوه و ئایین وهك وهدیهاتویهكی ناو ئهو مهملهكهته بزانێت و رازی نهبێت بهوهی كه بكرێته مهزههبێك بۆ بهڕیوهبردنی كاروباری دنیایی و رهوایهتی دان به دهسهڵاتێكی سیاسی وهك دهسهڵاتی خهلافهتهكان.
بۆ ئهوهی له ئایینه كودییهكان تێبگهین بهر له ههموو شتێك پێویستمان به ناسینی روح و مهلهكهتهكهی ههیه. گهر له روح تێگهیشتین لهوهش تێدهگهین كه ئایینه كوردییهكان له كوێوه سهرچاوهیان گرتووه و بنهمای بوون پهرهسهندنهكهیان چییه؟ بۆ تێگهیشتن له روحیش دوو رێگامان ههیه: یهكهمیان رێگای فهلسهفهیه و دووهمیش رێگای تهسوف.
1/1) تێگهیشتنی فهلسهفیانه له روح
لهفهلسهفهدا وشهی (عهقڵ) و وشهی (روح) زۆرجار وهك دوو وشهی هاوواتا بهكارهێنراون. ههر لهسهرهتای سهرههڵدانی فهلسهفهی یۆنانییهوه، بوون دهبێته دیاترین بابهتی تێرامانی فهیلهسوفانی بهر له سوكرات و دواتریش ئهم مهسهلهیه له سهر دهستی ئهفڵاتون ئهرستۆ زیاتر پهره دهسێنێت. له تاڵیسهوه كه به باوكی فهلسهفه ناسراوه ئهو پرسیاره سهرههڵدهدات كه بنهمای بوونی ئهو ههموو بوونهوهر جیاوازانه چییه؟ ئایا بوونی ئهم بوونهوهرانه لهسهر یهك بنهما دامهزراوه یان لهسهر كۆمهڵه بنهمایهك؟ ههریهك لهو فهیلهسوفانه وهڵامێكیان بۆ ئهم پرسیاره ههبووهو ههندێكیان بوونی بوونهوهره جیاوازهكانی گهڕاندووهتهوه بۆ یهك بنهما یان بۆ چهند بنهمایهك، بهڵام ههموویان بهشوێن ئهوهدا گهڕاون بنهمای بوونی بوونهوهرهكان بدۆزینهوهوه دیاری بكهن.
هیگڵ له بارهی هوشیاری مرۆڤ به دهركهوتنی روح له ناو جیهاندا باس لهوه دهكات كه یهكهم فهیلهسوف كه هوشیاری بهوه ههبووبێت عهقڵ یان روح بنهمای بوونی ههموو بوونهوهره جیاوازهكانه (ئهنكساگۆراس) بووه. ئهنكساگۆرس بۆ یهكهمجار وتی: عهقڵ حوكمی جیهان دهكات. ئهو پێی وایه مهبهستی ئهنكساگۆراس له عهقڵ ئهو سیستهمهیه كه پهیوهندی بوونهوهرهكانی ناو سروشت رێكدهخات. ئهم سیستهمهش سیستهمێكی نهگۆره وهك ئهو سیستهمهی كه پهیوهندی خۆر و كۆمهڵه ئهستێرهكهی دیاری دهكات. ئهمهش ئهوه دهگهیێنێت كه ئهوهی حوكمی جیهان دهكات روح نییه، چوونكه روح تهنها رێكخهری پهیوهندی نێوان بوونهوهرهكان نییه و بریتی نییه له سیستهمی كاركردنیان، بهڵكو سیستهمی بوون و پهرهسهندنهكهشیانه(1).
دوای ئهوه هیگڵ ئاماژه به (لایبنیتز) دهدات و ئهوه روون دهكاتهوه كه ئهو وابیر له عهقڵ یان روح دهكاتهوه كه لهیهك كاتدا بنهمای بوون و پهرهسهندنی بوونهوهرهكان و سیستهمی كار كردنكهشیانه. لای ئهو خودا ههر ئهندازیاری جیهان نییه، بهڵكو حوكمڕان و فهرمانڕهوای جیهانیشه(2). له رێگهی لایبنیتزهوه ئهو هوشیارییه بهوه دهردهكهوێت كه روح تهنها حوكمی جیهانی سروشت ناكات، بهڵكو حوكمی جیهانی مرۆیی و مێژووهكهشی دهكات.
هیگڵ ههوڵدهدات میژووی جیهانی مرۆیی وهك بوون و پهرهسهندنی روح له مێژووی جیهاندا روون بكاتهوه. ئهم ههنگاوهی ئهو كه گواستنهوهی روحه بۆ ناو مێژوو، یارمهتیمان زۆر دهدات بۆ تێگهیشتن له روح له ههردوو دهركهوتهكهی ئایینی حهقیقهتدا واته ئێزیدی و یارسان. هیگڵ له دیاری كردنی مانا و خاسیهتهكانی روحدا به شێوهیهك باس له روح دهكات كه زۆر نزیكه له چهمك و خاسیهتهكانی روح له ههردوو دهركهوتهكهی ئایینی حهقیقهتدا، بۆیه دهبێت بۆچوونهكانی بۆ لێكۆڵینهوه له ئایینی حهقیقهت و دهركهوتهكانی به ههند وهربگیرێت.
هیگڵ له روح دهڕوانێت وهك هێزێك كه له پرۆسهی ئهفراندنی جیهانی سروشت و جیهانی مرۆیدا خۆی ئاشكرا دهكات و پهره به بوون و پهرهسهندنهكهی خۆی دهدات. واته روح لای ئهو ئهوهیه كه له لایهكهوه له رێگهی بوون و پهرهسهندنی بوونهوهره سروشتییهكانی ناو سروشت و سیستهمی كاركردنهكهیانهوه له سروشتدا خۆی دهنوێنێت، لهلایهكی تر له ناو جیهانی مرۆیدا له بوون و پهرهسهندنی ئهو بوونهوهره كهلتوریانهدا خۆی دهنوێنێت كه مرۆڤایهتی له مێژوودا وهدیهێناون، لهگهڵ ئهو سیستهمانهدا كه پهیوهندی نێوان كۆمهڵگا مرۆییهكانیان له مێژوودا رێكخستووه.
ئهو بهر له ههموو شتێ جیاوازی دهكات له نێوان ئهوهی كه سروشتییه واته ماده، لهگهڵ ئهوهی كه روحییه و له ناو ئهو مادهیهدا خۆی ئاشكرادهكات. ئهو دهڵێت: (دهكرێ له سروشتی روح تێبگهین گهر راستهخۆی چاوێكمان خسته سهر دهژهكهی واته مادده، وهكو چۆن ماهیهتی مادده قورسییه ئێمه لهلایهكی ترهوه دهتوانین جهخت لهسهر ئهوه بكهینهوه كه ماهیهتی روح ئازادییه)(3).
دوای ئهمهش جیاوازیهكی وردتر له نێوان مادده و روحدا دهكات و دهڵێ: (له دهرئهنجامهكانی فهلسهفهی تیۆری ئهوهیه كه دهڵێ ئازادی تاكه حهقیقهتێكی روحه و ماددهش خاوهنی قورسایی و كێشه، چوونكه بهردهوام مهیلی بۆ خاڵێكی سهنتراڵ ههیه، بهزهروورهتیش تێكهڵهیهكی چڕه له كۆمهڵه بهشێك، كه كه ههندێكیان ههندێكی تریان له خۆیان دوور دهخهنهوه. مادده ههوڵی یهكبوون دهدات، بۆیه وهك شتێك دهردهكهوێت كه خۆی وێران دهكات و بهرهو دهژهكهی ههنگاو دهنێ واته ئهوهی كه ئیتر شیانی دابهشبوونی نییه و گهر بشتوانێت بگاته ئهو خاڵه، ئیتر ماده نییه. ئهو ههوڵدهدات بگاته وهدیهێنانی ئایدیاڵهكهی و بوونه هزریهكهی ئهویش لهیهكبووندایه. بهڵام دهتوانین روح بهوه پێناسه بكهین كه سهنتهرهكهی له ناو خۆیدایه و یهكبوونی له دهرهوهی خۆیدا نییه، یهكبوونی به شێوهیهكی كردهی له ناو خۆیدایه. ئهو ههیه له خۆیدا و بۆخۆی، لهكاتێكدا ماهیهتی ماده دهكهوێته دهرهوهی خۆی بهڵام روح بوونی له خۆیدایه)(4).
ئهم جیاوازییهی كه هیگڵ له نێوان مادده و روحدا دهیكات، ئهوه مان بۆ روون دهكاتهوه كه مادده لهناو خۆیدا له كۆمهڵه توخمێك پێكدێت كه لهیهكتر جیاوازن و بهردهوام خۆیان لهیهكتری دوور دهخهنهوه تا نهبنهوه بهیهك، بهڵام لهدهرهوه بهردهوام بهشوێن سهنتهرێكدا دهگهڕێن كه بیانكاتهوه بهیهك، ئهمهش ئهوه دهگهیێنێت یهكبوونی ئهوهی مادییه دهركییه و لهدهرهوهی خۆیدایه و جیاوازییهكهشی له ناو خۆیدایه، بهڵام روح به پێچهوانهی مادهوه یهكبوونهكهی له ناو خۆیدایهو له دهرهوهی خۆی بهشوێن یهكبووندا ناگهڕێت، ئهمهش بهرهو ئهوهمان دهبات بڵێین روح به پێچهوانهی مادهوه له ناوهوه بهشوێن جیاوازیدا ناگهڕێت و ئهوهی توشی جیاوازی دهكات ئهو كاتهیه كه دهچێته دهرهوهی خۆی. واته روح له ناوخۆیدا یهكه و له دهرهوه جیاوازه، بهڵام ماده له ناو خۆیدا جیاوازه و له دهرهوه یهكه.
1/2) تێگهیشتنی سوفیانه له روح
روحناسی عرفانی له روح دهكۆڵێتهوه وهك بابهتێك لهبهردهمیدا. واته لهم بهدواداچوونهدا خودێكی عاریف ههیه و روح دهكاته بابهتێك و بۆی دهگهڕێت و ههوڵی دۆزینهوه و ناسینی دهدات، لهمهشدا پشت ئهستوره بهو فهرموودهیهی كه لهلای ئههلی تهسوف بهفهرموودهی قودسی ناودهبرێت. مهبهستیش له فهرموودهی قودسی ئهوهیه كه بهمانا و به وتراو وهك قورئان جوبرهئیل خستوویهتییه سهرزاری مهحهمهد. ئهو فهرموودهیهش كه سنوری بیركردنهوهی ئههلی تهسوف لهبارهی روحهوه دیاری دهكات ئهمهیه: ( من گهنجێكی شاراوهم و حهزمكرد بناسرێم من ئهفرێنراوهكانم ئهفراند تا بههۆیانهوه بناسرێمهوه)(5).
ئهركی عارف لێردا دۆزینهوه و ناسینهوهی ئهو گهوههرهیه. ئیبن عهرهبی لهكتێبی (فصوص الحكم)دا كه كتێبێكی ئهوه و ئیدعای ئهوه دهكات وهك خاتمی ئهولیا لهلایهن خوداوه بۆی هاتووه، لهچهند شوێنێكدا ئاوێنه وهك میتافۆرێك وهردهگرێت و له رێگهیهوه ئهو مهعریفهیه رووندهكاتهوه كه بههۆی گهڕان بهشوێن ئهو گهنجینه شاراوهیهدا پهی پێبردووه.
لهشوێنێكی تردا ههر لهبارهی بوونی خوداو تهجهللی ئهم بوونه لهجیهاندا، ئیبن عهرهبی دهڵێت: (ئهم باسكراوه واته مرۆڤ ناو نراوه مرۆڤ و جێنشین، مرۆڤیهتییهكهی بههۆی گشتگیربوونی كۆكردنهوهی ههموو حهقیقهتهكان (بوونی مومكینی ههموو بوونهوهرهكانی ناو جیهان)ه لهخۆیدا، ئهو بۆ حهق له پلهوپایهی چاوه لهو چاوهی كهبینینی بههۆیهوه روودهدات و بهبینایی (بصر) گوزارشتی لێدهكرێت، بههۆی ئهمهشهوه ناونراوه مرۆڤ. حهق بههۆی ئهوهوه لهوانه دهروانێت كه ئهفرێنراون و بهخشنده دهبێت لهگهڵیاندا)(7).
لای ئهو خوداش بهبێ مرۆڤ ناتوانێت لهناو ئهو تاریكییهی ناو گهنجینهكهدا خۆی له ئهفرێنراوهكانی جیهاندا ببینێتهوه. ئهو مرۆڤی هێناوهتهبوون تا لهرێگهیهوه خۆی له ناو ئهفرێنراوهكانیدا ببینێتهوه. لێره راسته مرۆڤ بهرزكراوهتهوه بۆ ئاستێكی ئاوا كه خودا بۆ بینینهوهی خۆی لهغهیری خۆیدا پێویستی پێیبێت، بهڵام مرۆڤ لهبیركردنهوه و جیهانبینی ئیبن عهربیدا ئامانج نییه و ئامرازه و ئهو ئامرازهش خودا بهكاری دههێنێت بۆ بینینهوهی خۆی لهناو سروشتدا. ئهوهی ئامانجه له راستیدا مرۆڤ نییه و سروشته، مرۆڤ لێرهدا هیچ نییهجگه لهزهمینهیهك بۆ گهیشتنی خودا و بهو ئامانجهی كه سروشتدا ههیهتی، ئهویش بینینهوه خۆیهتی له سورشتدا.
ئامانجی خودا خۆبینینهوهیهتی لهسروشتدا و ئامانجی سروشتیش خۆئاشكراكردنییهتی بۆ خودا، لێرهدا خودا وهك عاشقی جیهان دهردهكهوێت، جیهانیش هیچ نییه جگه له سروشت. عاشق دهیهوێت خۆی لهمهعشوقهكهیدا ببینێتهوه و مهعشوقیش دهیهوێت لهرێگهی خۆبینینهوهی عاشقهكهیهوه جوانی خۆی وهرگرێت و بوونی خۆی له جوانییه دهركهوتوهكانیدا پیشانبدات.
ئیبن عهربی مرۆڤ دهكاته نێوهندێك بۆ خۆبینینهوهی خودا له جیهاندا یان خۆبینینهوهی روح له ناو مادهدا، لای ئهو روح تهنها له جیهانی سروشتدا خۆی شێوهگیر دهكات نهك له جیهانی مرۆیدا، بۆیه مرۆڤ تهنها ئهركی ناسینهوهی خودایه له ناو جیهانی سروشتدا، ئهركی ئهوه نییه كه ببێت به زهمینهیهك بۆ دهركهوتنی روح له ناو كاروكردهوه مرۆییهكاندا، واته له ناو مێژوودا.
بۆچوونهكهی ئهو دژی ئهو بۆچوونهیه كه هیگڵ له بارهی ئایینهوه ههیهتی. هیگڵ له بارهی ئایینی مهسیحییهوه دهڵێت: (له ئایینی مهسیحیدا خودا بوونی خۆی ئاشكراكردووه. ئهگهر ئێمه ئهوهمان سهلماند كه كۆمهكی خودایی له ناو بابهتهكانی بوون و وێنهكانیدا خۆی دهدرهوشێنێتهوه ئهی بۆ ئهوهش نهسهلمێنین كه له مێژوویی ههمهكیشدا خۆی دهدرهوشێنێتهوه)(8).
هیگڵ دهیهوێت بڵێت روح ئهگهر له سروشتدا خۆی بۆ خۆی بنوێنیتهوه، ئهی بۆچی له جیهانی مرۆیشدا خۆی بۆخۆی نانوێنێتهوه. بۆ نموونه ئهگهر روح له ناو گژووگیا و درخت و ئاژهڵهكاندا خۆی بۆخۆی بنوێنێتهوه، ئهی بۆچی له دهركهوته مرۆییهكانی خۆیدا، وهك هونهر و زمان و ئایین و دهوڵهت ..هتد خۆی بۆ خۆی نهنوێنێتهوه؟ به پێچهوانهی ئهم بۆچوونهوه ئیبن عهرهبی پێی وایه مرۆڤ له پێناو ئهوهدا نییه كه ببێته زهمینهی دهركهوتنی بوونی خودا، بهڵكو ئامانجی بوونی مرۆڤ ئهوهیه كه ببێت به نورێك له ناو جیهانی ئهفرێنراوه سروشتییهكاندا و پهردهی تاركی لهسهریان لابدات تا خودا له ناویاندا بۆخۆی دهركهوێت و ئاشكرا ببێت.
لای ئهو ئهگهر مرۆڤ نهبوایه خودا نهیدهتوانی خۆی لهناو ئهفرێنراوهكانی جیهانی سروشتدا وهك گهنجینهیهك بدرهوشێتهوه و خۆی لهواندا ببینێتهوه، لای ئهو خودا مرۆڤی دروستكرد تا پهردهی ئهو تاریكییه بدڕێنێت كه بهسهر ئهفرێنراوهكانی ناو ئاوێنهی جیهاندا دراوه و له ناو ئاوێنهكهدا بوونیان بهو تاریكییه پۆشراوه و تهنها بهو نورهش بوونیان له ناو ئاوێنهكهدا دهردهكهوێت كه به هاتنی مرۆڤ بۆ ناو ئاوێنهكه ههموو رووی ئاوێنهكه رۆشن دهكاتهوه و ئهوهی تاریكی پۆشیویهتی و ناناسرێتهوه لهو كاتهدا بوونی ئاشكرا دهبێت و له ناو ئاوێنهكهدا دهردهكهوێت.
1/3) رێگای تێگهیشتن له ئایینی حهقیقهت و دهركهوتهكانی
ئایا بۆ لێكۆڵینهوهو تێگهیشتن له ئایینی حهقیقهت رێگای فهلسهفه دهمانگهیێنێت به ئامانج یان رێگای تهسوف. بهمانایهكی تر بۆ تێگهیشتن له روح له ئایینی حهقیقهتدا كه خۆی لهسهر بیرۆكهی روح هاتووهته ئاراوه، رێگای هیگڵ دهمانگهیێنێت به مهبهست یان رێگاكهی ئیبن عهربی؟ بۆ وهڵامدانهوهی ئهم پرسیاره دهبێت روانگهی ئهپستمۆلۆجی بۆ روح له روانگهی ئۆنتۆلۆجی جیا بكهینهوه. هیگڵ له روانگهی ئۆنتۆلۆجیاوه له روح رادهمێنێت، بهڵام ئیبن عهرهبی له روانگهی ئهپستمۆلۆجیاوه له روح دهڕوانێت.
بابزانین تێڕامان له روح لهم دوو روانگه جیاوازهوه چی له مانای روح دهگۆڕێت و كام مانایه لهو دوو مانایهی كه ئهم دووروانگه جیاوازه دهیدهن به روح نزیكه له مانای روح له ئایینی حهقیقهت و ههردوو دهركهوته جیاوازهكهی، واته ئایینی ئێزیدی و ئایینی یارسان؟.
ئیبن عهرهبی روانگهیهكی ئهپستمۆلۆجیانهی بۆ جیهان و روح ههیه، روانگهی ئهپیستمۆلۆجیش بۆ روح و بۆ جیهان پێویستی به پێش مهرجێكه بۆ ئهوهی بگات به ئامانجی خۆی كه دۆزینهوه و ئاشكراكردن و ناسینی ئهوهیه كه شاراوهو پهنهانه، ئهو پێش مهرجهش ئهوهیه كه دهبێت جیهان ههبێت بهڵام ئهم جیهانه له ناو تاریكییهكدا بێت و ئهو بوونهوهرانهی كه پێكیانهێناوه له ژێر پهردهی ئهو تاریكییهدا شارابێتنهوهو بۆ دۆزینهوه و ناسینیان تهنها پێویستیان به بوونی خۆرێك ههبێت تا لهسهریان ههڵبێت و تاریكییهكه لهسهریان بڕهوێتهوهوه و بوونیان ئاشكرا ببێت.
مرۆڤ تاكه بوونهوهرێكه كه ههڵگری ئهو خۆرهیه و لهوهوه ئهو خۆره دهتوانێت ههڵبێت و دڕ بهو تاریكییه بدات كه لهسهر رووی ئاوێنهی جیهانهوه رێگره لهبهردهم ئهوهدا بوونهوهرهكانی ناو ئهو جیهانه لهسهر رووی ئاوێنهكه دهركهون. بۆ ئهوهی بزانرێت له ناو ئاوێنهی جیهاندا چی بوون پهیدا دهكات، دهبێت مرۆڤ ههبێت. تهنها بوونی مرۆڤ بهس نییه بهڵكوو مرۆڤ دهبێت ئهو ههتاوهی ناو خۆی بدۆزێتهوهو به هۆیهوه رووناكی بخاته سهر ههموو پنته تاریكهكانی ئاوێنهكه تا ئاوێنهكه بتوانێت ئهوه نیشانبداتهوه كه له ناویدا شاراوهیه.
له روانگهی ئیبن عهرهبییهوه مرۆڤ بهوه دهتوانێت ئهوهی له جیهاندا شاراوهیه ئاشكرای بكات كه بچێتهر بهر ئاوێنهكه و ئهوهی له ناویدا وهك مومكین ههیه لهبهرامبهر ئهوهدا رایگرێ كه له ناو ئاوێنهكهدا به شێوهیهكی عهینی ههیه.
ئهم ئاوێنهیهی ئیبن عهرهبی جیاوازه لهو ئاوێنه ئاساییهی كه ئێمه بهكاری دههێنین بۆ بینینهوهی خۆمان. له ناو ئاوێنهی ئاساییدا هیچ شتێك بوونی نییه تا شاراوه بێت و به هۆی رووناكییهوه خۆی ئاشكرا بكات. ئاوێنهی ئاسایی شته عهینییهكانی دهرهوه وهردهگرێت و له ناو خۆیدا وێنهكهیان بۆ بینهرهكهی پێچهوانه دهكاتهوه. بهڵام ئاوێنهكهی ئیبن عهرهبی بهر لهوهی تیشكی خۆر لێی بدات و بدرهوشێتهوه، ههموو ئهوهی كه بوونێكی عهینی ههیه له ناویدا بوونی ههیه، بهڵام ئهوهی رێگره له دهركهوتنی نهبوونی رووناكییه. ئاوێنهكهی ئیبن عهرهبی وهك پێشانگایهكی گهوره وایه كه له ناو هۆڵێكی گهورهدا كرابێتهوهوه، ههموو شتهكانی ناو ئهو پێشانگایه به رێكی دانرابن و ئامادهكرابن بۆ پیشاندان، بهڵام هیچ رووناكییهك له ناو هۆڵی پێشانگاكهدا بوونی نهبێت تا ئێمه بتوانین ئهوهی له پێشانگاكهدا ههیه بیبینین.
بۆ ئهوهی شتهكانی ناو هۆڵی پێشانگاكه له نهبینراوهوه ببن به بینراو، تهنها پێویستمان به بوونی رووناكیهك ههیه كه ئهو تاریكییهی له ناو هۆڵی پێشانگاكهدا ههیه بیڕهوێنێتهوه. بهڵام بۆ ئاوێنهیهكی ئاسایی تهنها پێویستمان به رووناكی نییه بۆ ئهوهی شتهكان له سهر رووی ئاوێنهكه ببینین، بهڵكو پیویستمان بهشتهكانیشه تا لهبهردهم ئاوێنهكهدا دایانبنین و به هۆی رووناكییهكهوه له ئاوێنهكهدا بنوێنرێنهوه و ئێمه له ئاوێنهكهدا بیانبینینهوه، چوونكه ئاوێنه به بوونی رووناكییهكه و به نهبوونی شتهكان ناتوانێت شتهكان بنوێنێت. بهڵام پێشانگاكه یان ئاوێنهكهی ئیبن عهرهبی، بۆ نواندنی شتهكان تهنها پێویستی به بوونی رووناكی ههیه و پێویستی به بوونی شتهكان نییه، چوونكه شتهكان له ناویدا بوونیان ههیه و تهنها ماوه رووناكییهك ههبێت پهردهیان له سهر لابدا.
مرۆڤ به چی بووه به خاوهنی ئهو روناكییه و بۆچی جگه لهو تهنانهت خوداوهند خۆیشی توانای رۆشنكردنهوهی پێشانگای جیهانی نییه؟ ئیبن عهربی له كتێبه بنچینهییهكهی خۆیدا له گهوههر (فص)ی یهكهمدا ئهمه روون دهكاتهوه. ئهو پێی وایه جیاوازی مرۆڤ و فریشتهكانی تر ئهوهیه كه مرۆڤ توانای پهرده ههڵماڵینی لهسهر ههموو بوونهوهرهكانی ناو پێشانگای جیهان ههیه، بهڵام فریشتهكان توانای ئهم پهردهلادانهیان نیییه. هۆی ئهمهش دهگهڕێنێتهوه بۆ ئهوهی كه خودا له رێگهی ئهفراندنی ئادهمهوه، بوونی موكینی ههموو ئهو بوونهوهرانهی لهناو زهینی مرۆڤدا داناوه كه له ناو پێشانگاكهی جیهاندا پهردهی تاریكییان بهسهردا دراوه و بۆ ئاشكرابوون و پێویستیان به نورێك ههیه بۆ دهركهوتن تا خودا خۆی له ناویاندا ببینێتهوه.
لای ئیبن عهرهبی ئهو بوونه مومكینهكانی ناو زهینی ئادهم بۆ ئهوه بوونیان نییه كه له بوونی مومكینی خۆیانهوه واته له بوونیان به هێزهوه بهروه بوونی عهینی و واقعی واته بوونیان بهكرده بڕۆن. بهڵكوو ئهم بوونه موكینانهی ناو روحی ئادهم ههریهكهیان سهرچاوهی روناكییهكه بۆ بوونه عهینییهكهی و بۆ ئهوهی ئهو شوێنگهیه لهناو پێشانگای جیهاندا رۆشن ببێتهوه كه بوونی عهینی ئهو بوونه مومكینهی تیایه.
بۆنموونه درهختێكی ناو پێشانگاكهی جیهان بهر لهوهی روناكی ناو مرۆڤ لێی بدات، بهو روناكییه فیزیكییه كه سهرچاوه له خۆره فیزیكییهكهوه دهگرێت تاریكی لهسهری ناڕهوێتهوه و بوونی بۆ خوداوهند ئاشكرا نابێت و خوداوهند خۆی تێدا نابینێتهوه. بۆ ئهوهی خوداوهند خۆی تێیدا ببینێتهوه دهبێت له بوونی مومكینی ئهو درهختهی له ناو مرۆڤدایه رووناكییهك دهرچێت و له درهخته واقعییهكه بدات و بوونی رۆشن بكاتهوه تا خودا خۆی له ناو درهختهكهدا بۆ خۆی بنوێنێتهوه.
ئهمهش ئهوه دهگهیێنێت له روانگهی ئیبن عهربییهوه ئامانج له بوونی مرۆڤدا تهنها رۆشنكردنهوهی پێشانگای جیهانه بۆ ئهوهی خودا له جیهاندا خۆی بۆ خۆی بنوێنێتهوه و بوونی خۆی له ناو جیهاندا بناسێتهوه. بهپێی ئهم بیركردنهوهیه شتهكان ههموویان ههن و پێویستیان بهوه نییه ببن، بهڵكوو تهنها پێویستیان بهوهیه مرۆڤ له ناو تاریكی دهریان بهێنێت و بیانخاته ناو روناكییهوه تا بیانناسێتهوه. ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ئهوهی كه ئهم بیركردنهوهیه بیركردنهوهیهكی ئهپستمۆلۆجییه و بیركردنهوهیهكی ئۆنتۆلۆجی نییه.
له روانگهی ئهپستمۆلۆجییهوه شتهكان ههن له پێناو ئهوهدا نا كه ببن و به بوونیان خۆیان ئاشكرا بكهن. شتهكان ههن و دهبێت به ئاشكراكردنیان بوون پهیدا بكهن. واته بوونی شتهكان له پێناو ئاشكرابوونیاندایه و بوونیان هیچ نییه جگه له ئامرازێك بۆ ئاشكرابوون دهركهوتن و ناسینیان. بهڵام له روانگه ئۆنتۆلۆجییهوه ئاشكرابوونی شتهكان له پێناو بوونیاندایه و شتهكان بۆیه ئاشكران چوونكه كهوتوونهته ناو بوونهوه و ئاشكرابوونیان هیچ نییه جگه له خاسیهتێك بۆ بوونیان.
تێڕامان له روح له روانگهی ئۆنتۆلۆجیهوه زۆر جیاوازه له تێڕامان له روح له روانگهی ئهپستمۆلۆجییهوه. له روانگه ئۆنتۆلۆجیهكهوه روح ئهو هێزیه كه لهناو سروشت و له ناو مرۆڤدا فرمان بهبوونی ئهو بوونهوهره موكینانه دهدات كه لهناو جیهانی روحدان و هێشتا نههاتوونهته ناو جیهانی واقعهوه. واته تێرامان له روح لهم روانگهیهوه تێرامان نییه له روح لهناو ئهو شتانهی كه بوونیان له ناو جیهاندا ههیه و له بوون بوونهتهوه، بهڵكو تێڕامانه له روح لهو ساتهوهختهدا كه لهناو فرمانندانه به بوونی ئهوهی كه لهجیهانی خۆیدا ههیه و دهیهوێت بیهێنێته ناو جیهانی واقع و عهینی بكاتهوه، ئیتر ئهوهی كه روح له فهرمانداندایه بهبوونی گرنگ نییه سهر بهو بوونهوهرانه بێت كه له ناو سروشتدا دهردهكهون یان سهر بهو بوونهوهرانهبێت كه لهناو جیهانی مرۆیدا دهردهكهون.
بۆ نموونه ئایین كه بوونهوهرێكی ناو جیهانی مرۆییه و تهنها لهم جیهانهدا بوون پهیدا دهكات و له جیهانی سروشتدا بوونی نییه، كاتێك له روانگه ئیبن عهرهبییهوه لێی رادهمێنین لهو كاتهدا لێ رانامێنین كه له پهیدابووندایه و روح له ناو فرمانداندایه به بوونی و خهریكه له ناو جیهانی مرۆیدا له ناو پرۆسهی بوون و پهرهسهندنیدا بوونی پێدهدات و ئاشكرای دهكات، بهڵكوو له ئایین رادهمێنین لهو ساتهوهخهتهدا كه روح لهفرماندان به بوونی بووهتهوه و لهناو جیهانی مرۆیدا به پرۆسهی پهرهسهندنهكهی خۆیدا بردوویهتی بوونی كامڵكردوهو كۆتایی به پهیدابوونی هێناوه. دوای ئهوهی كه ئهم ئایینه بوونه واقعیه عهینییهكهی لهناو كۆمهڵه تهنێكی مرۆییدا ئاشكرابووه ئهوه لهم روانگهیهوه بوونی هێشتا له ناو تاریكیدایه و پێویسته ئهو مرۆڤه عارفانهی كه روح وهك مادهیهك بهشداری پێنهكردوون له هاتنهئارای بوونی ئهو ئایینهدا ببن و بوونی ئهو ئایینه رۆشنبكهنهوه بهو نورهی كه له ناویاندا بوونی ههیه. لێرهوهیه كه ئیبن عهربی ویلایهت و وهلییهكان له رسالهتی پێغهمبهرهكان جیا دهكاتهوه و پێغهمبهرهكان به خشتی زیوینی ناو دیواری وجود دهزانێت، بهڵام وهلیهكان به خشتی زێرینی ئهو دیواره دهزانێت(بڕوانه).
ئهمه گهر شتێك بگهیهنێت ئهوه دهگهیێنێت كه لای ئیبن عهرهبی ئهوهی گرنگه بوون نییه، بهڵكوو مهعریفهیه به بوون، واته شتهكان بهوهی كه دهبن له ناو بووندا نهگهیشتوون به ئامانجهكهی خۆیان و ئهو كاته دهگهن به ئامانجی خۆیان كه وهلییهك بێت له ناو تاریكی دهریان بێنێ و دان به بوونیاندا بنێت.
لهم روانگهیهوه ئهوهندهی داننان به بووندا گرنگه، بوون خۆی ئهوهنده گرنگ نییه، بوونی راستهقینهی بوونهوهر لهوهدا نییه كه بووه، لهوهدایه كه دان بهبوونیدا بنرێت و هێزێك له دهرهوهی خۆیهوه بێت خۆی تێدا بیبینێتهوه. ههر لهمهشهوهیه كه خودا لهم روانگهیهوه وا وێنا دهكرێت كه حهزی بهوهیه لهلایهن مرۆڤهوه دان به بوونیدا بنرێت. ئهو خۆی وهك گهنجینهیهك شاردووهتهوه گهر مرۆڤ نهیدۆزێتهوه و دان بهبوونیدا نهنێت، بوونی نابێت. ئهو گهنجینهیهش گهنجینهی جیهانه بهبێ مرۆڤ، چوونكه مرۆڤ بۆ ئهوهی ئهو گهنجینهیه ئاشكرا بكات و به كلیلهكانی بیكاتهوه، نابێت له ناو گهنجینهكهدا بێت، بهڵكو دهبێت لهدهرهوهی گهنجینهكه بێت و خۆی شتێكی شاراوهی ناو گهنجینهكه نهبێت. روانگهی ئهبستمۆلۆجی ههرخۆی پێویستی به خودێكی عارف و بابهتێك ههیه كه ئهم خوده عارفه بوونی ئاشكرا بكات و بیناسێتهوه، بۆیه ناكرێت خوده عاریفهكه خۆی بهشێك بێت لهو بابهتهی كه دهیناسێتهوه.
بهڵام له روانگهی ئۆنتۆلۆجییهوه لهو كاتهدا له ئایین دهڕوانرێت كه روح بوونه مومكینهكهی له ناو كۆمهڵه جهستهیهكی مرۆیدا دهكات به بوونی واقعی. ئهمهش وهدیهاتنێكی كتوپڕ نییه و پێویستی به كاته تا روح بوونی ئهو ئایینه به پرۆسهی پهرسهندندا ببات و لهوپهڕی بوونی خۆیدا له ناو جیهانی مرۆیدا عهینی بكاتهوهو كامڵی بكات. (الیوم أكملت لكم دینكم) ئاماژه بهم پرۆسهی بوون و پهرهسهندنهی ئایینی ئیسلام دهدات لهو ساته وهختهدا كه روح بوونی به تهواوهتی له جیهانه مرۆییهكهی موحهمهد و هاوڕێكانیدا عهینی دهكاتهوه و بوونی خۆی له ئایینه موحهمهدییهكهدا كامڵ دهكات.
روانگهی ئۆنتۆلۆجی بۆ ئایین گهڕانه به شوێن ئهو زهمینه مرۆییهدا كه روح تیایدا فرمان بهبوونی ئایینێك دهدات و بوونهكهی له بوونێكی مومكین و نادیارهوه كه له ناو جیهانهكهی خۆیدایه، دهخاته ناو پرۆسهی بوون و پهرهسهندنهوه و لهواقعێكی مێژوویی مرۆیدا عهینی دهكاتهوه و دهیگهیێنێت بهوپهری دهركهوتن و درهوشانهوهی خۆی. بهبێ بوونی پرۆسهیهكی لهو شێوهیه زهحمهته بتوانین له روانگه ئۆنتۆلۆجییهكهوه له ئایین رامێنین.
روانگهی ئۆنتۆلۆجی بۆ ئایین خۆی له ناو وهدیهاتنی ئایینێكدایه و تێرامانه له ئایین له ناو ئایین خۆیدا لهو ساتهوهختهدا كه لهناو پهیدابوون و گهشهكردندایه و روح له حاڵهتی فرمانداندایه به بوونی له ناو واقعی مرۆیدا.
ئهگهر روانگهی ئهپستمۆلۆجی بۆ ئایین روانگهیهك بێت له دهرهوهی ئایین و لهدوای ئهوهوه كه روح دهست له وهدیهێنانی لهناو جیهانی مرۆیدا ههڵدهگرێت. ئهوه روانگهی ئۆنتۆلۆجی بۆ ئایین لهناو ئایین خۆیدایه لهو ساته وهختهدا كه لهناو جیهانی مرۆییدا روح فرمان به بوونی دهدات، تا له ههڵسوكهوته كردهیی وتهیی و ههڵچونییهكانی كۆمهڵه مرۆڤێكی روحانیدا شێوهگیری بكات.
بهم پێیه بێت مهزههبهكان و تهسوف بهرههمی تێرامانێكی ئهپستمۆلۆجیانهن له ئایین و لهو كاتهدا له ئایین رادهمێنن كه له پرۆسهی پهیدابوون و پهرهسهندنهكهی بووهتهوه و له شێوه كامڵهكهی خۆیدا شێوهی گرتووه. بۆنموونه ئایینی ئیسلام له ساتهوهختێكی مێژوویدا روح فرمان بهبوونی دهكات و بهو فرمانه بوونی لهجیهانهكهی خۆیهوه بهرهوه جیهانه مرۆییهكهی كۆمهڵه پیاوێكی روحانی نیوهدوورگهی عهربی ئاراسته دهكات و له ماوهی بیستوسێ ساڵدا بوونی له ناو ئهو واقعه مرۆییهدا شێوهگیر دهكات. له دوای ئهوهی كه بوونی كامڵ دهبێت روح فرمان بهبوونهكهی رادهگرێت و وهك ژیانێكی روحانی له واقعدا بهتهواوهتی دێته بوون، له دوای ئهمهوه وهلییهكانی وهك ئیبن عهرهبی و ئیمامهكان وهك ئیمامی شافعی جا كاریان دهست پێدهكات.
ئهوان مهعریفه بهو ژیانه روحانییهی كه به فرمانی روح وهدیهاتووه دهكهن به ئامانجی خۆیان و ئیمامهكان بهو مهعریفهیهی كه لهتێڕامانی مهعریفیانه لهو ژیانه روحانییه بهدهستیان هێناوه مهزههبهكان دروستدهكهن له پێناو تهقلیدكردنهوهی ژیانی ناو ئهو جیهانه روحانییه وهدیهاتووهدا. وهلیهكانیش دهكهونه ناو پهیوهندییهكی شیعریانهوه لهگهڵ ئهو جیهانه روحیهدا و دیهێنه ناو خهیاڵی خۆیان و له ناو خهیاڵی خۆیاندا خۆیان له ناویدا وێنا دهكهنهوه.
ئامانجی ئیمامهكان له مهعریفه بهو جیهانه روحانییه وهدیهاتووه ئامانجێكی كۆمهڵایهتی و سیاسییه، واته مهزههب پێداویستییهكی كۆمهڵایهتی و سیاسی دهیهێنێته ئاراوه. بهڵام تهسوف ئامانجێكی كهسی لهپشتیهوه ههیه نهك كۆمهڵایهتی، وهلی نایهوێت ئهو جیهانه روحییه بهێنێته ناو كۆمهڵگا و سیاسهت و دهوڵهتهوه، بهڵكو بهو مهعریفهیهی كه لهتێرامانێكی مهعریفی لهو ژیانه روحییه وهدیهاتووهوه بهدهستی دههێنێت، جیهانێكی ناوهكی و كهسی بۆ خۆی ساز دهكات و له ناویدا خۆی دهبینێتهوه.
2/1) ئێزدی و یارسان له نێوان ئایین و مهزههبدا
مهبهستمان له ئایینی حهقیقهت ئایینێكی دیاریكراوی وهك ئایینی ئیسلام یان ئایینی مهسیحی تهنانهت ئایینێكی وهك ئایینی بوزی نییه. ئایینی حهقیقهت ئایینێكه له خۆیدا و له مێژوودا له شێوهی چهند ئایینێكی جیاوازدا خۆی شێوهگیر كردووه. پێدهچێت ئهم ئایینه له ناو روحی ئهو هیندۆئهورپاییانهدا بوبێت كه باس له هاتنیان دهكرێت بۆ سهرزهمینی ئێرانی كۆن و كوردیش له ناو میللهتهكانی ئێرانی كۆندا به میراتگرێكی دێرینیان دهزانرێت. ئهم ئایینه له رووی پهیدابوونهوه لهو ئایینانه تهواو جیاوازن كه له ناو میللهتانی سامی وهك عهرهبهكان و عبرییهكاندا دهركهوتوون.
میهرداد ئیزدیی له كتێبی (چهرده باسێك له بارهی كوردانهوه) ئهم ئایینه به ناوی ئایینی حهوت فریشتهكه ناو دهبات. ههوڵدهدات له مێژووی كۆن و نوێدا باس له دهركهوته جیاجیاكانی ئهم ئایینه بكات. له رووی مێژووییهوه كارهكهی ئیزدی دهستپێكێ باشه بۆ دیاریكردنی ئهو شێوه ئایینیانهی كه له ئایینی حهقیقهتهوه پهیدابوون(9).
ئهم ئایینه بوونی له ناو خۆیدایهتی و لهسهردهمه جیاجیاكاندا لهشێوهی چهند ئایینێكی جیاوازدا دهركهوتووه، لێكۆڵینهوه لهو شێوه ئایینیانهی كه بههۆی شێوهگیربوونی ئایینی حهقیقهتهوه له مێژوودا هاتوونهته ئاراوه، وردهكاریهكی زۆری دهوێت. هۆی ئهمهش دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی كه ئهو ئایینانه وهك دهقی نوسراو نهماونهتهوه. ئایینی حهقیقهت بوونی له ناو كتێبه پیرۆزهكاندا نییه، بوونی له ناو روحی ئهو میللهتهدایه كه له رێگهی پیاوه روحانییهكانییهوه لهسهردهمه جیاجیاكاندا شێوهی جۆراو جۆر بهخۆی دهدات. باشترین زهمینه بۆ تێگیشتن له ئایینی حهقیقهت و شێوهگیربوونی ئهو ئایینهیه لهناو ئهو شیوه ئایینیه جیاوازانهدا كه له دوای ئیسلامهوه لهناو كورددا سهر ههڵدهدهن و دیارترینیان ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدیین.
ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدی دوو شێوهی جیاوازی مێژوویی ههمان ئهو ئایینهن كه ئێمه به ئایینی حهقیقهت ناوی دهبهین. ئهم دوو ئایینه لهبهر ئهوهی ئاسهواری نوسراو و واقعی خۆیان تا ئێستا پاراستووه، زهمینهیهكی باشن بۆ تێگهیشتنی ئێمه له ئایینی حهقیقهت و ههموو دهركهوتهكانی له و شێوه ئایینیانهدا كه له مێژوودا دهركهوتوون.
ئایینی حهقیقهت ههڵگری ئهو بنهمایانهیه كه ههردوو ئایینی ئێزیدی و یاراسان بوونیان لێیانهوه سهرچاوه دهگرێت. ئهم بنهمایانه مرۆڤ دهبێت له ناو خۆیدا پهی به بوونیان بهرێت جا دهتوانێت لهناو ئهو دوو ئایینه جیاوازهدا بیاندۆزێتهوه. واته بنهماكانی ئهم ئایینه بنهمای پێش ئهزموونین و لهناو روحدا دهبێت دهركیان پێ بكرێت، جا دهتوانرێت لهناو دهركهوته مێژووییه جیاوازهكانی شێوه ئایینه جیاوازهكاندا ببینرێنهوه. ئایینی حهقیقهت ئایینی ههموو ئهو شێوه ئایینیانهی وهك ئێزیدی و یارسانه كه له مێژووی ئهو میللهتانهدا سهریان ههڵداوه كه ههڵگری ئهو روحهن كه ئهو بنهمایانه له ناویدا بوونی ههیه.
لهدوای ئیسلامهوه كورد وهك میللهتێك ئهو روحه تێیدا چالاك دهبێت و بنهماكانی ئایینی حهقیقهت له دوو شێوهی ئایینی زیاتردا شێوهگیر دهكات. ئهم روحه تهنها بنهمهكانی خۆی لهناو ئهو شێوه ئایینیه جیاوازانهدا شێوهگیر نهكردوون، بهڵكو له شیوه زمانییهكانی زمانی كوردی و شێوه هونهرییهكان و شێوه ئهدهبیهكانی ئهدهبیاتی كوردیشدا شێوهگیری كردوون.
رێبازی رۆژههڵاتناسان له دیاریكردنی یهكبوون و جیاوازی نێوان ئایینه كوردییهكان و تهنانهت دیالێكته كوردییهكاندا كاریگهرییهكی زۆری ههبووه لهسهر ئهوهی كه كێشه بۆ یهكبوونێكی بنهماییانهی ئایینه كوردیهكانی وهك یارسان و ئێزیدی و عهلهوی و دهركهوته ناكوردییهكانی وهك ئایینی بههائی و دروزی دروست بكات. ئهمهش هۆكهی دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی كه میتودی رۆژههڵاتناسهكان میتۆدێك بووه له رووی زمانهوه پهیڕهوی له ئیتمۆلۆجیا و ریشهناسی وشهكان كردووه و لهڕووی دهركهوته مێژوویهكانیشهوه پهنای بردووهته بهر ئهو توخمانهی كه لهو ئایینانهدا بهكارهێنراون و دواتریش له رێگهی بهراواردكردنی وشهكان و توخمهكانی ناو ئهو ئایینانه و دیاریكردنی لێكچوون و جیاوازییهكانیان بڕیاری خۆی داوه.
بۆ نموونه ئاگر یان ژماره حهوت یان كردنی گیانلهبهرێك به قوربانی وهرگرتوه و هاتووه له نێوان ئایینهكاندا بوون و نهبوونی ئهمانهی كردووهته پێوهر بۆ ئهوهی بیسهلمێنێت كه دوو ئایین یهك سهرچاوهیان ههیه یان جیاوازن. لهمهوه بڕیاری لهسهر بوون و نهبوونی پهیوهندی له نێوان ئهو ئایینانهدا داوه.
بێگومان رۆژههڵاتناسان له لێكۆڵینهوهی دیالێكته كوردییهكاندا بهههمان شێوه پهیڕهوییان لهم میتۆده كردووه و بهپێی ئهم میتۆدهش یان زمانی كوردیان له روانگهی دیالێكتێك له دیالێكتهكانهوه به زمانی فارسی داناوه یان دیالێكتێك له دیالێكته كوردییهكانیان به دیالێكتێكی زمانی كوردی دانهناوه و وهك زمانێكی سهربهخۆ حوكمیان لهسهرداوه. دیالێكتێكی وهك دیالێكتی ههورامی لهبهر ئهوهی له رووی وشه فهرههنگییهكانهوه جیاوازی لهگهڵ دیالێكتی سۆرانیدا یان كرمانجیدا زۆره، به زمانێكی سهربهخۆیان زانیووه، له كاتێكدا ههریهك له دیالێكته كوردییهكان چهند كوردین، دیالێكتی ههورامیش ئهوهنده كوردییه.
یان به هۆی پهیڕهوكردنیان له ههمان میتۆد ئایینی ئێزیدیان به جۆره لادانێك له مهزههبی سوونه زانیووه و بهبێ هیچ بهڵگهیهكی عهقڵی و لۆجیكی وهك تایفهیهكی ئیسلامی پێناسهیان كردوون. بهههمان شێوهش یارسانهكان یان عهلهویهكانیان به شیعهی توندڕهو داناوهوه و له چوارچێوهی ئیسلامی مهزههبیدا پێناسهیان كردوونهتهوه، ئهمهش تهنها لهبهر ئهوهی كه عهلی توخمێكه له توخمهكانی ناو سیستهمی روحانی ئهوان. نهك ههر ئهمه له رێگهی ههمان میتۆدهوه ئهم ئایینانه گهڕێنراونهتهوه بۆ كۆمهڵه ئایینێكی كۆن كه جگه له كۆمهڵه حكایهتێكی مێژوویی دهقێكی ئایینیاییان له دوای خۆیان جێ نههێشتووه.
بۆ ئهوهی لهو كێشانه دهرباز ببین كه ئهم میتۆده رۆژههلاتناسییه بۆ یهكبوونی ئایینه كوردییهكان دروستی كردووه و لێكۆڵهرانی خۆشمانی خستووهته ناو سهرئێشهیهكی بێماناوه، دهبێت له لێكۆڵینهوه و تێگهیشتن له ئایینه كوردییهكان خۆمان لهو میتۆده رواڵهتخوازه دهرباز بكهین و میتۆدێكی تر بۆ لێكۆڵینهوه له ئایینه كوردییهكان پهیڕه و بكهین كه یارمهتیمانبدا ئهو تهموومژه لهسهر ئایینهكان بڕهوێنینهوه كه ئهو لێكۆڵهرانه لهسهر بوون پهرهسهندنی ئهم دوو ئایینه بههۆی بهكار هێنانی ئهم میتۆدهوه دروستیان كردووه.
له دوای بڵاوبوونهوهی كتێبهكهی زمانناسی سویسری دی سۆسۆ به ناوی ( زمانناسی گشتی)ییهوه میتۆدێكی نوێ له زانسته مرۆییهكاندا سهر ههڵدهدات به ناوی میتۆدی (دروستهخوازی) ئهم میتۆده له بواری زانستدا بهگشتی و زانسته مرۆییهكان به تایبهتی گۆڕانێكی جۆری له بواری لێكۆڵینهوهدا دروست دهكات. ئهم گۆڕانه جۆرییه له بواری لێكۆڵینهوهی زانستیدا گۆڕان له بواری لێكۆڵینهوه له ئایینیشدا دروست دهكات و لیفی شتراوس كه به یهكێك لهو زانایانه دادهنرێت كه له بواری ئهنترۆپۆلۆجیادا پهرهی بهم میتۆده داوه، یهكێك لهو بوارانهی كه بهپێی ئهم میتۆده لێی دهكۆڵیتهوه بواری ئاییننه. ئهو ئایینانهش كه ئهو لێیان دهكۆڵێتهوه، ئایینی ئهو كۆمهڵگا خێڵهكییه داخراوانهن كه ئایینهكانیان لهگهڵ ئهوهدا وهك ژیانه سروشتییهكهیان سادهن، له گهشهكردنیش وهستاون و له دۆخێكی جێگیردا ماونهتهوه.
ئهم میتۆده ئهگهر له میتۆده فیلۆلۆجییه بهراوردكارییهكهی رۆژههڵاتناسی زیاتر توانیبێتی لهبارهی ئایینهكانهوه راستیهكان رۆشن بكاتهوه، ئهوه تهنها بۆ ئهو ئایینانه كارا و چالاك بووه كه گۆڕاون بۆ سیستهمێكی ئایدیۆلۆجی و مهزههبی جێگیر و ناپهرهسهندوو. بهڵام ئهم میتۆده بۆ ئهو ئایینانه دهست نادات كه له بوون و پهرهسهندنی خۆیاندا بهردهوامن و له قاڵبی مهزههبدا توشی وهستان و بهبهردبوون نههاتوون.
بۆ نموونه پهیڕهوی كردن لهم میتۆده بۆ لێكۆڵینهوه له ئیسلامی شیعی و ئیسلامی سووننی سودێكی زۆری دهبێت، چوونكه ئهم دوو ئیسلامه مهزههبییه لهسهر كۆمهڵه دۆگمایهك دامهزراون كه شیاوی پهرهسهندن و گۆڕان نین و تهنها شیاوی ههڵوهشاندنهوهن. بهڵام ئهم میتۆده بۆ لێكۆڵینهوه له ئیسلامی سهردهمی موحهمهد دهست نادات، ئهمهش هۆكهی دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی كه ئهم ئیسلامه لهسهرتای پهیدابوونیدا ئایینێكی زیندووه و له پرۆسهی پهرهسهندندایه، چوونكه سهرچاوه له روحهوه دهگرێت، ئهم ئایینه له پرۆسهی پهرهسهندنی خۆیدا له ماوی بیست وسێ ساڵدا كامڵ دهبێت. دوای كامڵبوونی به دوو سهده لهلایهن كۆمهڵه زانایهكی ئایینییهوه كه به ئیمام ناسراون به پرۆسهی به مهزههبكردندا دهبرێت و دهكرێت به ئیسلامێكی سیستهماتیك و نهگۆڕ. میتۆدی دروستهخوازیش تهنها دهتوانێت مامهڵه لهگهڵ ئهو ئایینهدا بكات كه له قوناغی پهرهسهندنه مێژوویهكهی بووهتهوه، بووه به سیستهمێكی نهگۆڕ و كۆمهڵه فرمانێك كه نهوه به نهوه دهگوازرێنهوه، بهبێ ئهوهی هیچ پهرهسهندنێكی مێژووی لهم گواستنهوهیه بكهوێتهوه.
میتۆدی دروستهخوازی كاری بهسهر پهرهسهندنهوه نییه و تهنها له ئاستی سانكرۆنیكیدا له بوارهكهیدا كاردهكات، بۆ ئهمهش دهبێت بواری كاركردنهكهی بوارێك نهبێت له حاڵهتی پهرهسهندندا بێت، بهڵكوو بوارێك بێت كه لهپهرهسهندن كهوتبێت و سیستهم و داتاكانی له حاڵهتی جێگیری و نهگۆڕاندا بن. واته لهشتێك ناكۆڵێتهوه كه له ناو پرۆسهی بوون و پهرهسهندندایه و هێشتا بهتهواوهتی نههاتووهته بوون و كامڵ نهبووه. بهڵكوو له شتێك دهكۆڵێتهوه كه له پرۆسهی بوون و پهرهسهندنهكهی بووهتهوه و له ناو واقعدا بوونی به تهواوهتی دهركهوتووه و به ههموو بوونه كامڵهكهی خۆیهوه له نهوهیهكهوه دهگوازرێتهوه بۆ نهوهیهكی تر، بهبێ ئهوهی نه له رووی داتاوه و نه له رووی سیستهمهوه هیچ گۆڕانێك به خۆیهوه ببینێت.
بۆ نموونه زمان یان ئایین ئهو كاته دهبن به بواری لێكۆڵینهوه بۆ ئهم میتۆده كه له پرۆسهی بوون و پهرهسهندن بووبێتنهوه و زمانهكه به پرۆسهی بهستاندارد كردندا برابێت و له رووی سیستهم و داتاوه بووبێت به زمانێكی نهگۆڕ و وهستاو، ئایینیش له پرۆسهی بوون و پهرهسهندنهكهی بووبێتهوه و به پرۆسهی بهمهزههبكردندا برابێت و له رووی سیستهم و داتاوه بووبێت به ئایینێكی نه گۆڕو وهستاو.
بهم پێیه بێت ئهم میتۆده نهدهتوانێت لهو ئایینه بكۆڵیتهوه كه به پرۆسهی بهمهزههبكردندا نهڕۆشتووه نه دهشتوانێت لهو زمانه بكۆڵیتهوه كه به پرۆسهی به ستانداردكردندا نهرۆشتووه. ئهمهش ئهوه دهگهیێنێت ئهم میتۆده نهك بۆ لێكۆڵینهوه له ئایینی حهقیقهت و شێوه ئایینهكانی وهك ئێزیدی و یارسان دهست نادات، بهڵكوو بۆ زمانی كوردی و دیالێكتهكانیشی دهست نادات. ئهمهش لهبهر یهك هۆی بچووك ئهویش ئهوهیه ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدی وهك مهزههبی شیعهو مهزههبی سووننه بهرههمی پرۆسهی به مهزههبكردنی ئایینی وهدیهاتووی وهك ئیسلامی سهردهمی مهحهمهدنین، بهڵكو بهرههمی پرۆسهی بوون و پهرهسهندنی ئایینی حهقیقهتن، كه ئایینێكه بوونی له ناو روحدایه و له قوناغهكانی بوون و پهرهسهندنی خۆیدا لهناو ئهم دوو شێوهئایینهدا دهركهوتی كردووه.
ئایینی حهقیقهت وهك ئایینی ئیسلام بوونێكی واقعی و ههستپێكراوی نییه كه له پرۆسهی پهرهسهندن و كامڵبوونی خۆیدا هاتبێته ئاراوهو شیاوبووبێت بۆ ئهوهی كه له رێگهی ئێزیدی و یارسانهوه به پرۆسهی به مهزههبكردندا ببرێت، ئایینی حهقیقهت ههر لهناو روحدا ماوهتهوه و هێشتا به تهواوهتی وهدی نههاتووهو له وهدیهاتندایه لهناو ئهو دهركهوته مێژوویانهی خۆیدا كه لهسهردهمه مێژوویهكاندا له كۆمهڵه شێوهیهكی ئایینی وهك ئێزیدی و یارسان و عهلهوی هتد دهركهوتیان كردووه.
نه ئایینی ئێزیدی و نه ئایینی یارسان دوا شێوه و دهركهوتهی ئایینی حهقیقهت نین و ئهم ئایینه دهكرێ له داهاتوودا له شێوه ئایینی تردا خۆی ئاشكرا بكاتهوه. ئهمه جیاوازی نێوان ئایینی ئیسلام و مهزههبهكانیهتی لهگهڵ ئایینی حهقیقهت و شێوهئایینیهكانی خۆیدا.
میتۆدی دروستهخوازی نهك ههر بۆ ئایینی حهقیقهت و ئهم دوو دهركهوته ئایینییهی خۆی دهست نادات، تهنانهت بۆ ئیسلامه پهرهسهندووهكهی سهردهمی موحهمهدیش دهستنادات و ئهوهی كه دهبێته بوار بۆ كاركردنی ئهم میتۆده، تهنها مهزههبهكانی ئیسلامن، واته مهزههبی شیعهو مهزههبی سووننه.
لهگهڵ ئهوهشدا میتۆدی دروستهخوازی بۆ تێگهیشتن له پهیوهندی ئایینی ئێزیدی و یارسان لهلایهك و پهیوهندی ئهم دوو ئایینه به ئایینی حهقیقهتهوه كه سهرچاوهی بوونی ههردووكیانه دهستنادات و ئهوهی كه پێویسته بۆ مان ئاشكرا ناكات، بهڵام دهتوانین سود له بیرۆكه بنهماییهكهی ئهم میتوده وهرگرین كه ئهویش بیرۆكهی سیستهم و داتاكانیهتی.
بیرۆكهی سیستهم بۆ یهكهمجار دی سۆسۆر كه به باوكی ئهم میتۆده دهزانرێت له كۆوانهكانیدا له بارهی زمانناسی گشتییهوه بۆ تێگهیشتن له كاركردنی زمان بهكاری دههێنێت. لهدوای سۆسۆرهوه چهمكی زمان له زانستی زماندا مانایهكی نوێ پهیدادهكات، ئیتر زمان بهو كۆمهڵه رسته و دهستهواژهیه دانانرێت كه ههریهك له ئێمه له كاتی ئاخاوتندا پێی دهئاخڤین، بهڵكو بهو سیستهمه پێناسه دهكرێت كه مرڤ به شێوهیهكی نائاگایانه له كاتی ئاخاوتنی ئهوانی تردا لهگهڵ یهكدا وهریدهگرێت و دوای وهرگرتنی دهتوانێت وهك ههر ئاخێوهرێكی ئهو زمانه یاری به داتاكانی بكات و وتنهكانی خۆی لهكاتی ئاخاوتن لهگهڵ بهرامبهرهكانیدا دروست بكات.
زمان وهك سیستهمی رێكخستنی پهیوهندییهكانی ئهو وشه تاكانهی كه ئێمه له ئاخاوتندا پێویستمان پێیانه، جیاوازه له زمان وهك ئهو وتانهی كه به سیستهمهكه بهرههمیان دههێنین. سۆسۆر به سیستهمی بهرههمهێنانی وتهكان دهڵێت زمان و به وتهكانیش كه بهرههمی كاركردنی ئهو سیستهمهن، دهڵێت وتن.
ئهمهی ئهو له بارهی زمانهوه دهیڵێت له بارهی سیستهمهكانی تر و ئهو بهرههمهی كه لهو سیستهمانه دهكهوێتهوه دروسته. بۆ نموونه عورف و عادهتی كۆمهڵگا ئهویش وهك زمان تاكی ناو ئهو كۆمهڵگایه له رێگهی ئهنجامدانی ئهو عورف و عادهته زۆرانهی كه رۆژانه له لایهنی خهڵكی ئهو كۆمهڵگایهوه پهیڕهو دهكرێن، سیستهمی پهیڕهوكردنهكهیان به شێوهیهكی نائاگایانه وهردهگرێت و دواتر ئهو سیستهمه له كات و شوێنی جیاوازدا ئهو ههڵسووكهوته لهو كهسهدا وهدی دههێنێت كه عورف و عادهتی ئهو كۆمهڵگایه دهیهوێت. ههمان ئهم بۆچوونه بۆ رێورهسمه ئایینییهكانیش دروسته.
كهواته ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدیش كه خاوهنی رێورهسم و ههڵسوكهوتی ئایینی خۆیانن ههر تاكێكی ناو ئهو دووكۆمهڵگا ئایینیه ههر لهمنداڵییهوه سیستهمی بهجێهێنانی ئهو رێورهسم و ههڵسوكهوته ئایینیه له كۆمهڵگاكه وهردهگرێت و فۆرمهكانی ئهو ههڵسوكهوته كه له ههڵوێستێكی ئایینیدا پێویسته ئهنجام بدرێت، دهخاته ناو پهیوهندییهوه و ههڵسوكهوته خودزراوهكه له كهسهكهدا شێوهگیر دهكات.
ئایا گهر ئهمه وابێت ئایینی ئێزیدی و یارسان ههر وهك مهزههبی شیعهو سوونه نین؟ ئهوانیش وهك ئهوان كۆمهڵه عادهت و تهقالیدێكی ئایینی نیین كه نهوهیهك دهیگوازێتهوه بۆ نهوهیهكی تر؟ بێگومان گهر رواڵهتیانه و له رووی چۆنییهتی كاركردنی ئهو سیستهمانهوه لێیان بڕوانین كه دوو مهزههبهكه و دوو ئاییننه كوردییهكه پهیڕهیان دهكهن، ئهم بۆچوونه تهواو دروستهو ئهو دوو ئایینهش وهك ئهو دوو مهزههبه كۆمهڵه رێورهسمێكی دۆگمان و نهوه بهنهوه بهبێ هیچ گۆڕانێكی جۆری دهگوازرێنهوه. بهڵام گهر له رووی چییهتی و بوونیانهوه بهراوردیان بكهین ئهم بۆچوونه دروست دهرناچێت و ئهو دوو ئایینه كوردییه به شێوهیهكی تهواو جیاواز له دوو مهزههبهكه هاتوونهته ئاراوه.
ئایینه كوردییهكه له گهڵ ئهوهشدا له رووی دروستهییهوه تهواو جیاوازن له دوو مهزههبهكهوه چ له دروستهی جیهانبینی و ئایدیۆلۆژیانهوه چ له دروستهی رێورهسمه ئاكارییهكانیانهوه، بهڵام ئهو جیاوازییهی كه لهو رووهوه گرنگه كه ئێمه لهم لێكۆڵینهوهیهدا بایهخی پێدهدهین جیاوازیه له رووی بوون و چییهتییهوه نهك جیاوازی له رووی كاركردن و چۆنیهتییهوه.
ئهوهی ئهو دوو مهزههبه ئیسلامییهی لێكهوتووهتهوه پرۆسهی به مهزههبكردنی ئایینی ئیسلامه. واته ئهو دوو مهزههبه بهرههمی پرۆسهی به مهزههبكردنی ئایینن، بهڵام ئێزیدی و یارسان له پرۆسهیهكی تر كهوتوونهتهوه كه پرۆسهی بوون و پهرهسهندنی ئایینی حهقیقهته و ئهوان بهرههمی پرۆسهی بوون پهرهسهندنی ئهو ئایینهن.
بۆ ئهوهی بهراوردهكهمان به دروستی له نێوام ئهم ئایینه كوردیانه و ئایینه غهیره كوردییهكاندا بكهین دهبێت ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدی له رووی بوون و پهرهسهندنهوه بهراورد بكهین به ئایینی موسایی و ئایینی موحهمهدی یان عیسایی. چوونكه ئهم ئایینانهش وهك ئایینی ئێزیدی و یارسان لهپرۆسهی بوون و پهرهسهندنی ئایینێك كهوتوونهتهوه كه قورئان به ئایینی ئیسلام ناوی دهبات.
ئهو ئیسلامهی كه له قورئاندا ناوی براوهوه و به پێ دهقی قورئان ئیبراهیمیش سهر بهو ئایینهیه ئهو ئیسلامه نییه كه به پرۆسهی به مهزههبكردنی ئایینی موحهمهدی هاتوونهته ئاراوه. بۆ ئهوهی كێشهی تێكهڵبوونی ناوهكان دروست نهبێت، ئێمه به مانا قورئانییهكهی وشهی ئیسلام بۆ ئهو ئایینه بهكار دههێنین كه سهرچاوهی ههموو ئهو ئایینانهیه كه له دوای ئیبراهیمهوه له ناو میللهته سامییهكاندا سهریان ههڵداوه، بێگومان ئایینی موحهمهدی و موسایی و عیسایی ههرسێكیان سهرچاوهیان لهو ئایینهوه گرتووه و سێ دهركهوتهی جیاوازی ههمان ئایینن. بهڵام ئایینی موحهمهدی له بری ئایینی ئیسلام بهكاردههێنین بۆ ئاماژهدان بهو ئایینهی كه به هۆی پرۆسهی بهمهزههبكردنیهوه مهزههبی شیعه و مهزههبی سوننهی لێدروستكراوه.
ئێمه دهتوانین به بهڵگهی زۆر ساده ئهوه ساغ بكهینهوه كه ئێزیدی و یارسان وهك ئایینی موسایی و عیسای و موحهمهدی بهرههمی پرۆسهی بوون و پهرهسهندنی ئایینێكی روحیی نادیارن به ناوی ئایینی حهقیقهت، وهك چۆن ئهو سێ ئایینهش بهرههمی پرۆسهی بوون و پهرهسهندنی ئایینێكی روحیی نادیارن به ناوی ئایینی ئیسلام.
گهر له دوو مهزههبهكه بڕوانینن دهبینین ئهو جیاوازیانهی كه له نێوانیاندا ههن جیاوازی ئایینی نین و جیاوازی سیاسین، سوننه له دهسهڵاتی سیاسیدا بڕوای به خهلافهت ههیه و شیعه بڕوای به ئیمامهت ههیه. جگه لهو جیاوازیانهی كه له سیاسهتهوه هاتووونهته ناو ئهو دوو مهزههبه، جیاوازی نه له سیستهمی ههڵسووكهوتی ئایینی ئهواندا ههیه و نه له سیستهمی جیهانبینی ئهواندا ههیه. ههردوو مهزههبهكه له رووی عهقیدهوه ههمان عهقیدهیان ههیه و له رووی ئهركانهكانی ئایینیشهوه ههمان ئهو ئهركانانه جێبهجێ دهكهن كه ههڵسوكهوتی ئایینی ئهوان دیاری دهكات.
ئهگهر ئهمه بۆ ئهو دوو مهزههبه راست بێت، ئهمه بۆ ئایینی موحهمهدی و ئایینی موسایی راست نییه، لهكاتێكدا ئهو دوو ئایینهش سهرچاوهیان له ههمان ئایینی روحییهوه گرتووه كه ئایینی ئیسلامه. ئایینی موحهمهدی و ئایینی موسایی چ له رووی جیهانبینییهوه چ له رووی ههڵسوكهوت و رێورهسمی ئایینییهوه و چ له رووی قیبلهشهوه لهیهكتری جیاوازن و ههر وهك ئهوه دهبینرێن كه لهیهك سهرچاوهوه نههاتبن. بێگومان گهر له رووی جیهانبینی و ههڵسوكهوتهوه له ئێزیدی و یارسان بڕوانین جیاوازییهكهیان وهك جیاوازی نێوان ئایینی موسایی و ئایینی موحهمهدی وایه. ههریهك لهم دوو ئایینه جیهانبینی بۆ خوڵقانی گهردوون جیاوازه و قیبلهی ههریهكهشیان جیاوازهو ههڵسوكهوته ئایینییهكان و تهقس و مهراسیمهكانیشیان لهیهكتر جیاوازن . بهڵام ئهمانه ههمووی له نێوان شیعهو سوونهدا یهكن و جیاواز نین.
ئهمه سهلماندنێكی رواڵهتیانهی بۆچوونهكهمانه، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا سهلماندنێكی رواڵهتیانهیه كهچی هێزی خۆی ههیه و تا ئاستێكی زۆر قهناعهتپێهێنهره. بۆیه ههر لهم بهڵگهو سهلماندنهوه دهتوانین بهرهوه سهلماندنێكی جهوههری ئهو بۆچوونه بڕۆین كه پێشنیارمان كردووه. واته ئهو بۆچوونهی كه پێی وایه: ئایینی ئێزیدی و ئایینی یارسان له پرۆسهی بوون و پهرهسهندنی ئایینێكی روحی وهدیهاتوون كه ئایینی حهقیقهته. بهمانایهكی تر ئێزیدی و یارسان دوو دهركهوتهی جیاوازی ههمان ئایینن كه ئایینی حهقیقهته و دوو مهزههبی ئایینێكی بهرجهستهبوو و كامڵبووی به مهزههبكراوی ئیسلامی مهحهمهدی نیین.
بۆ ساغكردنهوهی بۆچوونهكهمان دهبێت دوو رێگای جیاواز بهكاربهێنین و به رێگایهكیان ئهوه بسهلمێنین كه ئایینی ئێزیدی و یارسان وهك مهزههبی شیعه و سوننه یان وهك مهزههبی كاسۆلیك و ئهرتۆدۆكس بهرههمی پرۆسهی ئایینێكی وهدیهاتووی وهك ئایینی موحهمهدی و عیسایی نین. به رێگاكهی تریشیان دهبێت ئهوه ساغبكهینهوه كه ئێزیدی و یارسان وهك ئایینی عیسایی و موسایی دوو دهركهوتهی ههمان ئایینی روحین و له پرۆسهی بوون پهرهسهندنی ئهو ئایینهدا هاتوونهته ئاراوه.
2/2) ئیزدی و یارسان له نێوان ئایین و مهزههبدا
بۆ ئهوهی ئهوه بسهلمێنین كه ئێزیدی و یارسان دوو دهركهوتهی ئایینیی ههمان ئایینی روحین و له پرۆسهی بوون و پهرهسهندنی ئهو ئایینهوه هاتوونهته ئاراوه، دهبێت كار لهسهر ئهوه بكهین پێچهوانهی گریمانهكه بسهلمێنین. واته ههوڵبدهین ئهوه بسهلمێنین كه ئهم دوو ئایینه ئایین نین و مهزههبن و له پرۆسهی به مهزههبكردنی ئایینێك كهوتوونهتهوه. باوا دابنیین ئێزیدی و یارسان دوو مهزههبی ئایینی وهك شیعه و سوننهن و له پرۆسهی به مهزههبكردنی ئایینێك كهوتوونهتهوه؟ گهر ئهم بڕیارهمان دروست بێت، دهبێت ئهو ئایینه بدۆزینهوه كه به پرۆسهی به مهزههبكردندا براوه و وای لێكراوه كه بشێت بۆ ئهوهی نهوه به نهوه بگوازرێتهوه و هیچ گۆڕانێكیش له دروسته و داتای جیهانبینییهكهیان و ئاكاره ئایینییهكهیاندا گۆرانی بهسهردا نههاتبێت.
ئهگهر ئایینی موحهمهدی بهر لهچوارده سهده سهری ههڵنهدایه و له بیست وسێ ساڵی تهمهنی موحهمهددا كامڵ نهبووایه، ئهوه نه مهزههبی شیعه بوونی دهبوو نه مهزههبی سوننه. چوونكه بنهمای بوونی ئهو دوو مهزههبه تهقلیدكردنهوه و نواندنهوهیهكی ههمیشهیی ژیانی موحهمهد و هاوڕێكانیهتی له ماوهی ئهو چارهكهسهدهیهدا كه ئایینی ئیسلام له ناویاندا شێوهگیر دهبێت.
ئهگهر ئایینی ئیسلام چوارده سهده بهر له ئێستا له ئایینی موحهمهدیدا شێوهیهكی نوێی به خۆی نهدایێ، ئیستا تهنها مهزههبهكانی ئایینی مهسیحی و ئایینی جوولهكه بوونیان دهبوو، لهگهڵ ئایینه ناسامییهكان. گهر ئهم رووداوه رووینهدایه لهوانهیه عهرهبهكان ئێستاش سهرقاڵبوونایه به پهرستنی لات و مهنات و عوزاوه و شتێكیش به ناوی مهزههبی شیعه و سوونهوه بوونی نهدهبوو.
ئهمه بۆ مهسیحییهتی مهزههبی و یههودییهتی مهزههبیش دروسته. واته ئهگهر ئیسلامه روحییهكه له مهسیح و هاوڕێكانیدا شێوهیهكی نوێی به خۆی نهدایه، ئێستا له ئهورپا و وڵاته مهسیحییهكاندا شتێك به ناوی كاسۆلیك و ئهرتۆدۆكس و پرۆتستانت بوونی نهدهبوو.
كهواته بۆ ئهوهی مهزههب ههبێت دهبێت ئایینێكی روحی وهك ئیسلام له دهركهوتنێكی ئایینیدا له ناو كۆمهڵه مرۆڤێكی رووحانی وهك موحهمهد و هاوڕیكانی یان عیساو حهوارییهكانی یان موساو میللهتهكهی شێوهگیرببێت و پرۆسهی بوون و پهرهسهندنهكهی كامڵ ببێت و دوای ئهوه سهدهیهك بهسهریدا بڕوات، بۆ ئهوهی به پرۆسهی بهمهزههبكردندا ببرێت و چهند مهزههبێكی لێوه پهیدا ببیێت. ئایا ئهو ئایینهی كه بهرههمی پرۆسهی بوون و پهرهسهندنه و له سهردهمێكدا بوونی له كۆمهڵه مرۆڤێكی روحانیدا شێوهگیربووه، كام ئایینهیه و ئهو كهسه روحانیانه كێن كه ئهم ئایینهیان له فۆرمه جیاوازهكانی وهك ئێزیدی و یارساندا شێوهگیركردووه؟
بێگومان گهر به شوێن ئایینێكی له جۆرهدا بگهڕێین كه له ئێزیدی و یارساندا مهزههبیكرابێتهوه دهبێت ئایینێك بێت له دوای ئیسلامهوه یان لهگهڵ ئیسلامی سهردهمی موحهمهددا دهركهوتبێت. بێگومان ئایینێكی لهو جۆره بوونی نهبووه و ئهگهر بوونی ههبووایه ئهوه وهك ئیسلامی سهردهمی موحهمهد یان ئیسلامی سهردهمی عیسا یان ئیسلامی سهردهمی موسا له رێگهی مهزههبهكان و دهقه ئایینییهكانییهوه دهمانزانی ههیه. گهر شتێك لهم بارهیهوه جێگهی باوڕ بێت ئهوهیه كه بڵێین ئهو ئایینه ههر ههمان ئهو ئایینه موحهمهدییهیه و ئێزیدی و یارسانیش وهك شیعه و سوننه له پرۆسهی به مهزههبكردنی ئهو ئایینه هاتوونهته ئاراوه و هیچ نیین جگه له دوو مهزههبی تری ئیسلامی موحهمهدی. گهر ئهمه وابێت كهواته ئێزیدی و یارسان دوو مهزههبی ئایینێكی وهدیهاتووی كه ئایینی موحهمهدییه.
كاتێك دهتوانین بڵێین ئێزیدی و یارسان وهك شیعه و سوننه به پرۆسهی به مهزههبكردنی ئایینی موحهمهدی هاتوونهته ئاراوه، دهبێت ئهم دوو ئایینه وهك ئهو دوو مهزههبه بهرههمی پرۆسهی بهمهزههبكردن بن. بۆ ئهوهی بزانین ئهم دوو ئایینه بهرههمی پرۆسهی بهمهزههبكردنن، دهبێت له پرۆسهكه تێبگهین. ئایا پرۆسهی بهمهزههبكردن چییه و چۆن بهو پرۆسهیه ئایینێك دهگۆڕێت به چهند مهزههبێك؟
بهر لهوهی پرۆسهی به مهزههبكردن ئهنجام بدرێت، دهبێت كهسانێكی روحانی ههبن و روح له رێگهی ئهو كهسانهوه ژیانێكی روحانی به پرۆسهی بوون پهرهسهندنی خۆی لهو ژیانهدا شێوهگیركردبێت و ژیانێكی نوێی له هزر و ئاكاری ئهو كۆمهڵه مرۆڤهدا هێنابێتهوه ئاراوه. دهبێت روح بوونی خۆی له ژیانی روحانی و كۆمهڵایهتی و ئاكاری و تهنانهت سیاسی ئهو كۆمهڵه خهڵكهدا به شێوهیهكی كامڵ هێنابێته ئاراوه.
روح بێگۆمان له دوای خۆشێوهگیركردنی له ناو ئهو كۆمهڵگایهدا و كامڵبوونی ئهو كۆمهڵگایه، ئیتر له كاری خۆی دهبێتهوه و دوای نهمانی ئهو نهوهیه روح ئهو كۆمهڵگایه جێدههێڵێت و له نهوهكانی داهاتوودا چاوهڕێی بانگهێشتێكی نوێ دهكات.
كاتێك نهوهكانی داهاتوو توانای بانگهێشتكردنهوهی روحیان نابێتهوه، دهكهونه ناو تهقلیدكردنهوهی ژیانی ئهوه نهوهیهوه كه روح لهناویاندا پرۆسهی پهرهسهندنی خۆی تهواو كردووه و له شێوهی كۆمهڵگایهكی ناتهقلیدیدا شێوهگیربووه. ئهم نهوهیهی دوایی به هۆی ئهوهوه كه توانای بانگهێشتكردنهوهی روحیان نییه تا روح له دهورهیهكی تردا خۆی شێوهگیر بكات، ناچارن بیر له رێگهیهك بكهنهوه بۆ تهقلیدكردنهوهوه دووپاتكردنهوهی ژیانی نهوهكهی پێش خۆیان.
ئهم كارهش پێویستی به سیستهماتیككردنی ئهو ژیانهیه و دانانی رێسا و یاسایه بۆ تهقلیدكردنهوهی ئهو ژیانه ئاكارییهی كه لهو مرۆڤانهدا شێوهگیربووه. مهزههب ئهو رێساو یاسایانهیه كه بۆ تهقلیدكردنهوهی ئهو ژیانه زیندووهی نهوهی یهكهم دانراوه. به بێ سیستهمێكی لهو شێوهیه كه یاساكانی تهقلیدكردنهوهی ئهو ژیانهی له خۆیدا ههڵگرتبێت، مهزههب نایێته ئاراوه.
بهمهزههبكردنی ئایین واته: گۆڕینی ئهوهی كه روح وهدیدیهێناوه بۆ ئهوهی كه له ناو پرۆسهی وهدیهاتندا نییه و تهقلیدییه. ئهوهی روح بۆ یهكجار وهدی دههێنێت، جارێكی تر دووباره وهدیناهێنێتهوه، ئهوهی له روح دهكهوێتهوه نوێیه و پێشتر بوونی نهبووه، بهڵام ئهوهی له مهزههب دهكهوێتهوه تهقلیدكردنهوه و نواندنهوهی شتێكه كه وهدیهاتووه و تهقلیدیی نییه.
ئایین به پرۆسهی داهێنان دێته بوون نهك به پرۆسهی تهقلیدكردنهوه و نواندنهوهی شتێك وهك خۆی كه ههیه. بهڵام مهزههب بهرههمی پرۆسهی تهقلیدكردنهوهی شتێكه وهك خۆی كه ههیه. مهزههبهكان لهوهدا كێشهیان لهگهڵ یهك ههیه و ههریهكهیان ئیدعای ئهوه دهكات كه خۆی راسته، چوونكه تهنها خۆی توانیویهتی ئهو ئایینهی كه ههیه یاساكانی تهقلیدكردنهوهی وهك خۆیو بۆ دارێژێت. ئهمه ئهوه دهگهیێنێت بنهمای دروستی و نادروستی مهزههبێك ئهوهیه كه وا له كۆمهڵگاكهی بكات به تهواوی ئهو كۆمهڵگا ئایینییه بنوێنێتهوه كه تهقلیدی دهكاتهوه.
مهزههبهكان وهك كۆمهڵه وێنهكێشێك وان لهبهردهم پهیكهری ئهو ئایینهدا كه روح ئهفرندوویهتی، ئهم وێنهكێشانه ههریهكهیان وهك ههر وێنهكێشێك شێوازی خۆی ههیه بۆ كێشانهوهی ئهو وێنهیه وهك خۆی و خهڵكیش كه وێنهكانی ههریهك لهو وێنهكێشان دهبینێت، به پێی دوورو نزیكی سروشتییهوه له سروشتی وێنهكێشهكان بڕیار لهسهر ئهوه دهدات كه كام لهو وێنهكێشانه توانیویهتی وێنهكه وهك خۆی بكێشێتهوه. ههریهك له وێنهكێشهكان لهبهر ئهوهی خاوهنی سروشت و چهشهیهكی هونهری جیاوازه له وێنهكێشهكانی تر، وێنهكهی خۆی وا دهبینێتهوه كه له وێنهی وێنهكێشهكانی تر باشتر وێنهی پهیكهره ئایینییه داهێنراوهكهی كێشاوهتهوه.
دهتوانین ئهو پهیكهرهی كه ئهم وێنهكێشانه تهقلیدی دهكهنهوه و دهیانهوێت وێنهكهی وهك خۆی بكێشنهوه، به بهرههمی هونهرهمهندێكی داهێنهری بزانین كه روح لهرێگهیهوه ئهم پهیكهرهی ئهفراندبێت و ئهم پهیكهرهش لهبهر ئهوهی بهرههمی روحه، له هیچ پهیكهرێكی تر نهچێت، بهڵام وێنهكێشه تهقلیدییهكان بهو هونهرمهنده تهقلیدیانه بزانین كه تهنها دهتوانن وێنهی ئهو شتانه بكێشن كهههن و خۆیان توانای داهێنانی وێنهیهك یان پهیكهرێكیان نییه كه وێنهی نهبێت و وهك كاری ههر هونهرمهندێكی راستهقینه و داهێنهر ناوازه بێت.
مهزههب سیستهمی وێنهكێشانهوهی ژیانی كۆمهڵگایهكه كه روح له رێگهی تاكهكانی ئهو كۆمهڵگایهوه وهدیهێناوه، ههروهك چۆن روح له رێگهی هونهرمهنده داهێنهرهكانهوه ئهو كاره هونهریانه دادههێنێت كه پێشتر بوونیان دهرنهكهوتووه. مهزههب سیستهمێكه له یاساكانی تهقلیدكردنهوهی ئهوهی كه روح دایهێناوه.
گهر ئایین ئهو ئایدیاڵه بێت كه له ناو روحدا بوونی ههیه و ئهو مرۆڤانهی كه روح ئهو ئایدیاڵهیان تێدا وهدیدههێنێت مادهی شێوهپهیدانی ئهو وێنه ئایینییه بن كه له ناو روحدایه، ئهوه مهزههب گواستنهوهی ئهو وێنه ئایینییهیه له جهستهی ئهو مرۆڤانهوه كه روح وێنهكهی تێدا بهرجهستهكردوون بۆ جهستهی ئهو مرۆڤانهی كه مهزههب ئهم وێنهیه دووباره له ناویدا بهرههم دههێنێتهوه.
وتمان روح دووجار ههمان وێنه له پرۆسهی داهێنانی خۆیدا له مادهیهكدا شێوهگیر ناكات و ههمیشه ئهوهی سهرچاوه له روحهوه دهگرێت ناوازه و نادووپاتبووهوهیه. ئهو مرۆڤانهش به فرمانی روح دهجووڵێنهوه، ههرگیز ئهوه دووپات ناكهنهوه كه پێشتر له مرڤهكانی تردا روح فرمانی به بوونی داوه، چوونكه دووپاتكردنهوهی ئهمه خۆی دهرچوونه له فرمانی روح و چوونه ژێرباری یاساكانی مادهیه. ئهمهش دهمانگهیێنێت بهوه كه ئایین سهرچاوه له روحهوه دهگرێت، بۆیه ههرگیز دووپات نابێتهوه، بهڵام مهزههب سهرچاوه له روحهوه ناگرێت، چوونكه بهردهوام ههمان شت دووپات دهكاتهوه.
ئهوهی سهرچاوه له سیستهمی روحهوه دهگرێت و بهو سیستهمه دێتهبوون، وهدیهاتووێكی ناوازه و ناتهقلیدییه و بۆ یهكجار وهدی دێت و دووپات نابێتهوه، بهڵام ئهوهی سهرچاوه له سیستهمی مادهوه دهگرێت بهردهوام خۆی دووپات دهكاتهوه و ئهوهی هێزهی له كاتی دووپاتكردنهوهكهدا بهرهو ناوازهبوونی بهرێت و وای لێبكات كه دووپات نهبێتهوه، له خۆی دهیكاته دهرهوه. مهسهلهی بدعهت له ئاییندا كه چهمكێكی مهزههبییه و ئایینی نییه، مهزههب بۆ پاراستنی تهقلید كردوویهتی به بنهمایهك له بنهماكانی خۆی. ههموو بدعهیهك له مهزههبدا گومرابوونه و ههموو گومرابوونێك خاوهنهكهی بهرهو ئاگر پهلكێش دهكات.
له راستیدا چهمكی بدعهت مهزههب بهكاری دههێنێت بۆ ئهوهی رێگری بكات لهوهی روح دهست بخاته ناو كارهكهیهوه، كارهكهی له كارێكی تهقلیدییهوه بكات به كارێكی ناوازه. بهپێی مهزههب بێت ئایینی یارسان و ئێزیدی نهك ههر وهك ئهوان مهزههب نین، بهڵكوو دوو بدعهی گهورهی ئایینین و ئهم بدعهته گهورانهش ئهو خهڵكهیان له رێگه راستهكهی ئهوان كه تهقلیده گومرا كردووه و بهرهو دۆزخ بردوویانن.
ئێمه پێشتر له رێگه هیگڵهوه جیاوازیمان بهوه له نێوان روح و مادهدا كرد كه روح له ناو خۆیدا یهكه و له دهرهوهی خۆیدا جیاوازه، بۆیه كه دهچێته دهرهوهی خۆی و له ناو غهیرهكانی خۆیدا خۆی دهردهخات توشی جیاوازیدێت و له ههریهك لهو غهیرانهدا به رهنگێكی جیاواز لهوی تر خۆی نیشاندهدات و له هیچیاندا خۆی دووپات ناكاتهوه. بهڵام مادده به پێچهوانهی روحهوه له ناو خۆیدا جیاوازه و له دهرهوهی خۆیدا به شوێن هێزێكدا دهگهڕێت كه بیكاتهوه بهیهك و جیاوازییهكهی ناوهوهی نههێڵیت.
بهپێی ئهم پێناسه هیگڵییه بێت ئایینی یارسان و ئێزدی بهپێی سیستهمی وهدیهێنانی روح هاتوونهته بوون، بهڵام مهزههبی سوننه و مهزههبی شیعه بهپێی سیستهمی كاركردنی ماده هاتوونهته بوون. دوو ئایینه كوردییهكه بهرههمی نوانددنهوهی ههمان ئایینی وهدیهاتوو نین و له نواندنهوهی كۆمهڵگایهكی ئایینییهوه نههاتوونهته ئاراوه كه بهر لهوان روح له ناو كۆمهڵه كهسێكدا وهدیهێنابێت.
ئهم دوو ئایینه بهرههمی هاتنه دهرهوهی روحن له خۆیدا بۆ ناو دوو جهسته و سروشتی جیاواز، له ههریهكهشیان به شێوهیهكی ناوازه و جیا لهوی تریان خۆی نواندووه، به شێوهیهك گهر له رواڵهتدا لهو دوو ئایینه بڕوانین، ههست بهوه ناكهین كه له یهك سهرچاوهوه سهرچاوهیان گرتبێت، له كاتێكدا ههمان سهرچاوهیان ههیه. روح لهم دوو ئایینهدا ئهوه ئاشكرا دهكاتهوه كه ئهو له ناو خۆیدا یهكه و كه خۆی له ناو چهند مادهیهكدا ئاشكرا دهكات به كۆمهڵه رهنگێكی جیاواز خۆی ئاشكرا دهكات و ههرگیز ههمان شێوهی خۆی دوو جار له ماددهدا شێوهگیر ناكاتهوه.
بهڵام كاتێك له دوو مهزههبهكه ورددهبینهوه، ئهوه دهبینین كه ئهم دوو مهزههبه بهرههمی نواندنهوهی ههمان شێوهن له دوو مادهی جیاوازدا و ئهو دوو مادهیهش له ههوڵی ئهوهدان له رێگهی نواندنهوهی ئهو شێوهیهوه خۆیان بكهنهوه بهیهك و جیاوازیهكانی نێوانیان نههێڵن. بهڵام ئهوهی رێگره له بهردهم یهكبوونی ئهم دوو مهزههبدا ئهو جیاوازی و لێكدژییه ناوهكیانهن كه له ناو خۆیاندا ههیه و بهردهوام وهك هێزێك له ناویاندا بهروه جیاوازییان دهبات.
مهزههب پهیڕهوی له سیستهمی كاركردنی ماده دهكات و بهردهوام بهشوێن یهكبووندا دهگهڕێت تا جیاوازییهكانی ناو خۆی نهفی بكاتهوه، بهڵام ئایینه كوردییهكان لهبهر ئهوهی بهرههمی كاركردنی روحن بهردهوام ئهو روحه بهرهوه جیاوزیان دهبات و له ههر شوێنێك ئهو روحه دهركهوێتهوه، فۆرمێكی جیاواز لهوانهی پێشوو به خۆی دهدات.
روح كاتێك له ناو بهرزانییهكاندا دهردهكهوێت و له سهردهمی شێخ ئهحمهدی بهرزاندا دهگاته ئهو پهڕی درهوشانهوهی خۆی بهم دهركهوتنهی خۆی دووپات ناكاتهوه، بهڵكوو رهنگێكی جیاوازو ناوازه لهو رهنگه دهدات به خۆی كه له ئایینی ئێزیدی یارساندا داویهتی به خۆی. ئهم پهیدابوونه جیاوازهی روح له ناو میللهتی بهرزاندا نهفیكردنی ئهو پهیدابوونهی نییه كه له ئایینهكانی تردا دهركهوتووه، بهڵكوو ههریهك لهم دهركهوتانه رازییه بهوهی كه به جیاوازییهكانی خۆیهوه بمێنێتهوه لهگهڵ ئهوانی تردا خۆی نهكاتهوه بهیهك.
بهڵام ئهمه له ههردوو مهزههبه ئیسلامییهكاندا تهواو پێچهوانهیه و ههریهك لهو مهزههبانه مهیلی بۆ ئهوه ههیه ئهوی تریان لهگهڵ خۆیدا تهماهی پێبكات و بیكاتهوه بهیهك، ئهوان لهمهدا پهیرهوی له سیستهمی ماده دهكهن نهك روح، چوونكه لهناوخۆیاندا روح توشی جیاوازی كردوون و رازی نین بهم جیاوازییه و دژی ئهو ئاراستهیه دهجووڵێنهوه كه روح له ناوهوه پێیان دهدات و بهردهوام ههوڵدهدهن له دهرهوهی خۆیان هێزێك بۆ یهكبوونی خۆیان بدۆزنهوه، ئیتر گرنگ نییه ئهو هێزه دوژمن بێت و له بهرامبهریدا راوهستن و له بهرگریكردنیدا ببنهوه بهیهك یان دۆست بێت و عاشقی ببن و بیهێننه ناو خۆیان و وهك خۆیان بینوێننهوه تا له نواندنیدا ببنهوه بهیهك.
ئهگهر ئایینی ئێزیدی و ئایینی یارسان وهك مهزههبی سوننه و مهزههبی شیعه، دوو مهزههبی تری ئایینی ئیسلام نین ئهی بۆچی له ناو تێكسته ئایینییهكانی ئهم دوو ئایینهدا زۆر توخم دهبینرێت كه سهرچاوهكهیان دهگهڕێتهوه بۆ ئیسلامی موحهمهدی، وهك فریشتهكان و پێغهمبهرهكان..هتد؟. ئایا بوونی ئهم ناوانه له ناو ههردوو ئایینهكهدا بهڵگه نین لهسهر ئهوهی كه ئهم دووانهش ئایین نیین، بهڵكو یان مهزههبن و یان جۆرێكن له لادانی مهزههبی. بۆ نموونه هاتنی ناوی شێخ عادی له ئایینی ئێزدیدا و هاتنی ناوی عهلی له ئایینی یارساندا ئهو باوڕمان لادروست ناكات كه ئێزدی له لادانی مهزههبی سوننهوه دروستبووه و یارسانیش له لادان له مهزههبی شیعهوه دروستبووه؟ ئایا ئهمانه بهڵگه نین لهسهر ئهوهی كه ئێزدی و یاراسان ههر ههمان مهزههبی شیعه و سوننهن بهڵام به تێكدراوی و بهشێوێنراوی؟.
بۆ وهڵامی ئهم پرسیارهش جاریكی تر دهبێت بگهڕینهوه بۆ بهراوردكردنی پهیوهندی دوو مهزههبهكه به ئیسلامی موحهمهدییهوه، لهگهڵ پهیوهندی ئهم دوو ئایینه به ههمان ئیسلامی موحهمهدییهوه. بۆ تێگهیشتن لهم پهیوهندیهش دهبێت بگهڕێینهوه بۆ ههردوو پرۆسهی ئهفراندن(الابداع) و تهقلیدكرنهوه (التقلید) وهك بنهمای پهیدابوونی مهزههبهكان و ئهم دوو ئایینه. ئێمه پێشتر ئهوهمان روونكردهوه كه ئایین بهپێی بنهمای ئهفراندن هاتووهته بوون و لهمهشدا ئهو ئایینه پهیڕهوی له سیستهمی روح كردووه، بهڵام مهزههب بهپی بنهمای تهقلید هاتووهته ئاراوه و له بوونیدا پهیڕهوی له سیستهمی مادهكراوه.
گهر لهم پهیوهندی ئۆنتۆلۆجی ههردوو مهزههبه ئیسلامییهكه و ههردوو ئایینه كوردییهكه به ئیسلامی موحهمهدییهوه رامێنین، دهگهین بهو دهرئهنجامهی كه پهیوهندی ههردوو مهزههبهكه به ئیسلامی موحهمهدییهوه لهسهر بنهمای تهقلیدكردنهوهی ئهو ئایینهیه، بهڵام پهیوهندی دوو ئایینه كوردییهكه به ههمان ئایینهوه له سهر بنهمای ئافراندنه و روح لهم دوو ئایینهدا به توخمه پێكهێنهرهكانی ئیسلامی موحهمهدی دوو شێوهی ئایینی جیاوازی له ئیسلامی موحهمهدی ئهفراندووه.
له پرۆسهی تهقلیدكرنهوهدا ئهو هێزه تهقلیدییه ههوڵدهدات ئهوهی كه له بهردهمیدایه وهك خۆی بهرههمی بهێنێتهوه. باشترین پرۆسهی تهقلیدكردنهوه ئهوهیه كه ئهوهی تهقلیددهكرێتهوه لهوپهڕی وردهكاریدا سهرلهنوێ دروستبكرێتهوه. بهڵام له پرۆسهی ئهفراندندا هێزی ئهفرێنهر دهبێت ئهوهی كه له بهردهمیدا ههیه وهك مادهیهكی خاو وهریبگرێت و له جهوههرهكهی خۆی خاڵی بكاتهوه بهو جهوههر و ناوهڕۆكه دای بهینێت كه له ناو خۆیدا بوونی ههیه. باشترین ئهفراندن ئهوهیه كه ئهفرێنهرهكه تا دوا ئاستی خاڵی كردنهوه، ئهوهی لهبهردهمیدا ههیه له جهوههرو ناوهرۆكهكهی خاڵی بكاتهوه و به تهواوی بیكات به مادهیهكی خاو، ئینجا بهو جهوههر و ناوهرۆكهی كه لای خۆیهتی بوونێكی نوێی پێببهخشێتهوه.
ئهگهر لهو روحه ئهفرێنهره رامێنین كه ئایینی ئێزیدی سهرچاوهی لێوه گرتووه لهوه تێدهگهین كه مهلهك تاوس لهگهڵ ئهو توخمهی كه له ئایینه سامییهكاندا بهسهرچاوهی خراپه دهزانرێت، تهنها له مادهدا هاوشێوهن و ئهم روحه به داماڵینی ئهو جهوههر وناوهرۆهكهی كه له ئایینه سامییهكاندا ههیهتی و به بهخشینی جهوههر و مانایهكی نوێ به ههمان توخم، ئهو توخمه بوونی تهواو پێچهوانه دهبێتهوه و له مهلهكێكهوه كه سهرپێچی فرمانهكانی خودا دهكات، دهبێت به مهلهكێك كه له تاقیكردنهوه خوداییهكهدا تهنها ئهو دهتوانێت دهربچێت و فرمانه خوداییهكه بناسێتهوه و جێبهجێ بكات.
روحی جیهان كه خوداوهنده كاتێك لهو دوڕهدا كه بوونی خۆی تێدا داناوه له خۆی دهڕوانێتهوه مهلهك تاوس دێته بوون. مهلهك تاوس له ئایینی ئێزدیدا نهك سهرپێچی فرمانی خودا ناكات به ڵكوو تاكه مهلهكێكه كه توانای جیاكردنهوهی فرمانه خوداییهكانی ههیه و له خۆیدا خودا وهك خۆی خۆی دهنوێنێتهوه. ئهمه پرۆسهی ئهفراندنی روحه و به بهتاڵكردنهوهی توخمێكه له جهوههرهكهی و بهخشینی جهوههرێكی تره كه تهواو پێچهوانهی ئهو جهوههرهیه كه پێشتر بوونی ئهو توخمهی دیاریكردووه.
له ئایینی یارسانیشدا جوبرهئیل ههمان ئهو جوبرئیله نییه كه له ئیسلامی مهحهمهدیدا تهنها كاری ئهوهیه وهحی له خوداوه بهێنێت بۆ پێغهمبهرهكان، واته جوبرهئیل به تهنها پهیامهێنهری وهحی نییه، ئهو روحهی كه ئهم ئایینهی له ڕێگهی پیاوه روحانییهكانی یارسانهوه ئهفراندووه هێناوهته به تهواوهتی جوبرئیل لهو ناوهرۆك و جهوههره خاڵی دهكاتهوه كه روح له ئایینه سامییهكان به گشتی و ئایینی موحهمهدی به تایبهتی له ناو ئهم توخمه ئایینهیهدا شێوهگیری كردووه، یان دهتوانین بڵێین ئهو روحه ئافرێنهرهی ئایینی یاریسان ناوی جوبرهئیل به تهواوهتی لهو ناولێنراوه و لهو مانایه خاڵی دهكاتهوه كه روحه ئهفرێنهرهكهی ئایینه سامییهكان بهو ناوهی بهخشیووه.
جوبرهئیل له ئایینی یارساندا وهك مهلهك تاوس له ئایینی ئێزدیدا یهكهم ئهفرێنراوه كه خودا له سهیركردنهوهی بوونی خۆی له ناو دوڕهكهدا دهیهێنیته دی و دهیئافرێنێت. ئهو كاتهی كه جوبروئیل دێنێتهبوون نه ئهرز ههیه نه ئاسمانو نه هیچ ئهفرێنراوێكی تر. ئهم بوونهوهره ئهفرێنراوه له روحی خودا، ئهركی له ئایینی یارساندا ئهوهیه كه روحهكانی تر لهسهردهستی ئهو و به رهزامهندی ئهو دهگهڕێنهوه بۆ ناو جیهانه روحانییهكهی خۆیان. جوبرهئیل لهم ئایینهدا به بنیامینیش ناو دهبرێت، بهزمانی یارسان خاوهنی شهرتوپهیمانه.
ئایینی ئێزیدی و یارسان راسته پڕن لهو ناوانهی كه له ئایینه سامییهكاندا ههن، بهڵام ئهم ناوانهو ئهو كارێكتهرانهش كه ههڵگری ئهم ناوانهن ههمان ئهركیان لهم دوو ئاینهدا نییه و به پێی سیستهمێكی تر له پهیوهندیدان كه هیچ پهیوهندییهكی بهو سیستهمهوه نییه كه له رێگهیهوه روحی ئهفرێنهری ئایینه سامییهكان پهیوهندییهكانیان له ناو ئایینه سامییهكاندا رێك دهخات. تهنانهت كارێكتهرهكانیش ههمان كارێكتهر نین.
له ههردوو ئایینهكهدا موحهمهد و عهلی بوونێكی بهرچاویان ههیه، لهگهڵ ئهوهشدا ئهم دوو كارێكتهره له ناو ئایینه كوردییهكاندا خاوهنی ئهركێكن كه هیچ پهیوهندی بهو ئهركهوه نییه كه له ئایینی مووحهمهدیدا ههیانه.
ئهو روحهی كه ئایینی ئێزیدی و یارسانی هێناوهتهبون، مامهڵه كردنیدا لهگهڵ ئیسلام و ئایینه سامییهكانی تردا مامهڵهكردنێكی ئهفرێنهرانهیه و خۆی ههڵگری جهوههر و سیستهمێكی جیاوازه لهو جهوههر و سیستهمهی كه لهو روحهدا بوونی ههیه كه ئایینه سامییهكانی ئهفراندوون. ئهم روحه وهك ئهفرێنهرێك سیستهم و جهوههرهكانی ئهو روحه له ئایینه سامییهكان خاڵی دهكاتهوه و ئهو ئایینانه دهكاتهوه به ماددهیهكی تهواو خاو و به شێوهگیركردنی سیستهم و جهوههرهكانی خۆی سهرلهنوێ ئایینێكی نوێیان لێ وهدیدههێنێت كه تهنها له كهرهسته و توخمهكاندا له ئایینه سامییهكان دهچێت و له جهوههری توخهمهكان و سیستهمی پهیوهندی نێوان ئهو جهوههرانهدا تهواو جیاوازه.
ئهو عهقڵهی كه مهزههب دههێنێته ئاراوه رێورهسمێك بۆ تهقلیدكرنهوهی ئهوه دهدۆزێته كه روح ئهفراندوویهتی. ئهوهی مهزههب دروست دهكات روح نییه، چوونكه روح ئهوه تهقلیدناكاتهوه كه ئهفراندوویهتی یان روحێكی تر ئهفراندوویهتی. ئهو عهقڵهی كه مهزههب دروست دهكات توانای دۆزینهوهی سیستهمێكی ههیه بۆ دووپاتكردنهوه و تهقلیدكرنهوهی ئهوهی كه روح ئهفراندوویهتی. بۆ تهقلیدكردنهوهی ئهو ئهفرێنراوانه روح پێویستی بهوه نییه كه عهقڵ خاوهنی كۆمهڵه جهوههرێك و سیستهمێك بێت و به سیستهمهكه پهیوهدی نێوان جهوههرهكان رێكبخات. چوونكه ئهوهی عهقڵ كردوویهتی به ئامانجو ئهوهیه ئهوهی كه روح ئهفراندوویهتی وهك خۆی دووباره دروستی بكاتهوه، بهبێ ئهوهی دهست له هیچ شتێك بدات. ئهمه وهك ئهوه وایه كه بیناسازێك له بهردهم كۆشێكێكدا بێت كه ئهندازیارێكی داهێنهر شێوهی كۆشكهكهی داهێنابێت. ئهم بیناسازه بهردهوام بیر لهوه بكاتهوه گهر ئهو كۆشكه بروخێت و نهمێنێت دهتوانێت سهرلهنوێ وهك خۆی دروستی بكاتهوه؟ بێگومان ئهم بیناسازه بۆ ئهوهی ئهو كۆشهكه وهك خۆی له ههمان توخم و كهرهسته پێكهێنهرهكانی خۆی دروست بكاتهوه، دهبێت ئهو سیستهمه به وردی بدۆزێتهوه كه پهیوهندی نێوان ئهو كهرستانهی له بیناكهدا رێكخستووه. دهبێت بیریش لهوه بكاتهوه كه ههریهك لهو توخمانه ههڵگری چ جۆره ئهركێكن تا لهكاتی دروستكردنهوهی بیناكه ههمان ئهرك وهرگرنهوه. ئهم بیناسازه روح له ناویدا بوونی نییه تا له ناو خۆیدا به كهرهستهی ئهو بینایه كۆشكێكی نوێ دابهێنێت كه سیستهمی پهیوهستكردنی توخمهكانی و ئهرك و جهوههری توخمهكانی جیاوازبێت لهو سیستهم و جهوههرانهی كه ئهو روحه ئهو كۆشكهی پێ داهێناوه.
ئهمه ئهوه دهگهیێنێت كه عهقڵی مهزههبساز عهقڵێكه سیستهم و جهوههری توخمهكان له دهرهوهی خۆی وهردهگرێت و له كهرهستهیهكی نوێدا ئهوهی دووباره پێ دروست دهكاتهوه كه روح ئهفراندوویهتی. بهڵام روح ههڵگری سیستهم و كۆمهڵه جهوههرێكه كه لهو كهرهستهدا كه روحێكی دی كۆشكێكی پێ ئهفراندووه، كۆشكێكی نوێ دهئهفرانێت كه وێنهی نهبێت و ناوازه بێت.
بهپێی ئهو بهڵگانهی لهسهرهوه باسمانكردن ئایینه كوردییهكان مهزههب نین و ئایینن، چوونكه ئهو روحهی كه ئافراندوونی خاوهنی سیستهم و جهوههرهكانی خۆیهتی و له ئایینه سامییهكان نه سیستهمی وهرگرتووه نهجهوههرهكان، ئهوهی وهریگرتووه تهنها كهرهستهو توخمهكانن. بهڵام دوو مهزههبهكه بهرههمی عهقڵێكن كه خۆی خاوهنی سیستهم و جهوههر نییه و بهتاڵه له سیستهم جهوههرهكان. ئهم عهقڵه دهیهوێت سیستهم و جهوههرهكانی ئایینی موحهمهدی وهرگرێت و له ههموو نهوهیهكدا و له كهرهستهو توخمی تازهدا ئهوه وهك خۆی دروست بكاتهوه كه له سهردمی ئهفراندنی ئیسلامی موحهمهدیدا له كۆمهڵه كهسێكدا شێوهی گرتبوو.
ئهوهی له مامهڵكردنی عهقڵی مهزههبیدا لهگهڵ ئیسلامی موحهمهدیدا دووپات نابێتهوه ماده و كهرهسهتهكانه، بهڵام ئهوهی له مامهڵه كردنی روحی ئافرێنهری ئایینه كوردییهكاندا دووپات نابێتهوه، جهوههرهكان و سیستهمی پهیوهندییهكانیانن. كهوابێت ناتوانین بڵین ئهم دوو ئایینه كوردییه وهك دوو مهزههبهكه مهزههبن و به پرۆسهی به مهزهبكردنی ئیسلامی موحهمهدی هاتوونهته ئاراوه.
2/3) ئێزیدی و یارسان دوو شێوهی ئایینی ههمان روحی ئهفرینهرن
كاتێك دهتوانین ئهوه بسهلمێنین كه ئهم دوو ئایینه ئهفرێنراوی ههمان روحن كه ئهوه ساغبكهینهوه ئهم دوو ئایینه له سیستهم و جهوههرهكاندا یهكن و ئهم روحه به پرۆسهی ئافراندن له دوو حاڵهتی جیاوازادا ئهفراندوونی. ئهمه وهكو ئهوه وایه كه روح له رێگهی هونهرمهندێكی داهێنهرهوه دوو تابلۆی جیاوازی ئهفراندبێت كه هیچیان له رواڵهتدا لهوی تریان نهچێت و لهگهڵ ئهوهشدا لهپشت جیاوازی ئهم دوو تابلۆیهوه ههست بهوه بكرێت كه ههمان سیستهم و ههمان توخم به شێوه و رهنگی جیاواز بوونیان ههیه. یان وهك ئهو شاعیره داهێنهره وایه كه دوو قهسیدهی جیاوازی ئافراندووه و لهگهڵ ئهوهشدا ئهم دوو قهسیدهیه جیاوازن بهڵام كهسی شیعرناس له پشت ئهم جیاوازیانهوه یهكبوونێك دهبینێت و له رێگهییهوه دهزانێت ئهم دوو قهسیدهیه له یهك روحهوه سهرچاوهیان گرتووه.
ئێمه بۆ سهلماندنی ئهوهی كه ئهم دوو ئایینه ئهفرێنراوی ههمان روحن دهبێت وهك شیعرناسهكه له ناو ئهو جیاوازیانهدا كه له نێوان ئهم دوو ئایینهدا ههیه ئهو یهكبوونه شاراوهیه بدۆزینهوهو له رێگهیهوه ئهوه ساغ بكهینهوه كه ئهم دوو ئایینه بهرههمی ههمان روحن و سیستهم و جهوههرهكانی ئهم دوو ئایینه له ناو ئهو روحهدا یهكن و ئهو روحه به سیستهمهكهی خۆی دوو جۆر له پهیوهندی جیاوازی له نێوان ئهو جهوههرانهدا سازكردووه كه له ناو خۆیدا بوونیان ههیه و بهمه دوو ئایینی جیاوازی هێناوهته ئاراوه كه هیچیان بوونی سهرچاوهی لهوی تریانهوه نهگرتووه و دووپاتبوونهوهی ئهوی تریان نییهو هیچیش لهو دوانه دووپاتبوونهوهی ئایینێكی تر نین كه ههمان ئهم روحه ئهفراندبێتی.
بێگومان گهڕان به شوێن یهكبوونێكی ئاوادا له ناو ئهو جیاوازییه ئاشكرایانهی كه لهم دوو ئایینهدا ههیه كارێكی سهخته، بهڵام مهحاڵیش نییه. كارێكی سهخته گهر ئێمه له رواڵهتی ئهم دوو ئایینه بڕاوانین ههوڵبدهین له رواڵهتاكانیاندا ئهو یهكبوونه بدۆزینهوه. دۆزینهوهی یهكبوونی دوو مهزههب له رواڵهتیاندا كارێكی ئاسانه، بهڵام دۆزینهوهی یهكبوونی دوو ئایین له رێگهی تێڕامان له رواڵهتیان كارێكی نهك ههر سهخته بگره مهحاڵییشه.
بهڵام گهر ئێمه توانیمان ئهو لێكدژی و جیاوازیانه تێپهڕێنین كه له روواڵهتی ئهم دوو ئایینهدا ههن و بهرهو ناوهوهی ئهم دوو ئایینه ههنگاو بنیین و له ناوهوه لێیان رامێنین، ئهوه دهتوانین پهی بهو یهكبوونه بهرین كه لهپشت جیازاییه رواڵهتییهكانهوه خۆی پهنهان كردووه.
حكایهتی ئهفراندن یهكێكه لهو بنهما گرنگانهی كه ئایین دهكات به ئایین و له حكایهتی ئهفراندندا جیهانبینی ئهو روحهی كه ئایینهكه دهئافرێنێت خۆی ئاشكرا دهكات. ههموو ئایینێكی راستهقینه له رێگهی حكایهتی ئهفراندنهوه خودا و روح و ئهو مرۆڤه روحانیانهمان بۆ پێناسه دهكات كه له ژێر فهرمانی روحدان. هیچ ئایینێك بوونی نابێت گهر حكایهتی پهیدابوونی خۆی نهبێت. حكایهتی پهیدابوون راڤهكردنی بوونی خودا و گهردوون و مرۆڤه و ههر روحێك كه ئایینێك دهئهفرێنێت جیهانبینییهكی جیاوا و تایبهتی ههیه بۆ پهیدابوونی گهردوون و مرۆڤ ، چوونكه ههر روحێك له شوێنگهیهكی جیاوازهوه خودا خۆی بۆ ئهو نیشاندهدات و ئهو روحهش لهو شوێنگهیهوه گهردوون و بوون و مرۆڤ و خودا دهبینێت.
ئهمهش وایكردوو كه حكایهتی پهیدابوون له كۆمهڵه ئایینێكدا كه ئهفرێنراوی ههمان روحن جیاوازبێت له كۆمهڵه ئایینێكی تر كه ئهفرێنراوی روحێكی ترن. بهڵام ئهو جیاوازیانهش به ههمان شێوهی ئهو جیاوازییه رواڵهتیانهی كه جیاوازی نێوان ئهو ئایینانهن كه ههمان روح ئهفراندوونی، جیاوازی رواڵهتین و یهكبوونێك له پشت ئهم جیاوازیانهوه پهنهانه.
بۆ نموونه حكایهتی ئافراندن له تهورات و قورئاندا بهرههمی ههمان روحن جیاوازییهكی رواڵهتیانهی ههیه بهڵام ئهگهر له ناوهوه لێیان رامێنین، دهتوانین پهیی به یهكبووونه شاراوهكهی پشت ئهو جیاوازییانه ببهین. حكایهتی ئافراندن له نێوان ئایینی یارسان و ئایینی ئێزیدیدا به ههمان شێوه ههڵگری ئهو جیاوازییه رواڵهتیانهن كه له نێوان ئایینی موسایی و ئایینی موحهمهدیدا ههن، بهڵام به ههمان شێوه گهر له ناوهوه لێی رامێنیت و یهكبوونهكهیان بدۆزیتهوه، ئهو جیاوازیانه ههرزوو دهڕهوێنهوه.
ئهگهر جیاوازییه رواڵهتییهكان نێوان ئهو ئایینانهی كه ئهفرێنراوی ههمان روحن له ئاستێكدا ئهو یهكبوونهیان شاردبێتهوه كه ئهو دوو ئایینه دهكاتهوه بهیهك، ئهوه جیاوازی نێوان ئهو ئایینانهی كه سهر بهههمان روحن لهگهڵ جیاوازییهكانی ئهو ئایینانهدا كه سهر به روحێكی ترن له ئاستێكی باڵاتری جیاوازیدان و قووڵابوونهوه و رۆچوونێكی زۆرتری دهوێت تا پهی بهو یهكبوونه ببرێت كه له ئاستێكی باڵاتردا له نێوانیاندا ههیه.
ئهمه وهكو ئهوه وایه زانایهك دوو شت له بهردهستیدا بن و به چاوی ئاسایی سهیریان بكات و جیاوازییه رواڵهتییهكانی نێوانیان ببینێت و وابزانێت ئهم دوو شته جیاوازن و له هیچ شوێنێكدا یهك نین. بهڵام دواتر وردبینێك بینێت و ئهوهی كه لهو دوو شتهدا بهچاو نهیبینیووه بیبینێت و بگات بهوهی كه ئهو دوو شته لهو نهبینراوانهدا هیچ جیاواز نین و یهكن. بهڵام دوای ئهوه وردبینێكی تری دهستكهوێت و جارێكی تر له دوو شتهكه بڕوانێت و ئهوهی كه به وردبینهكهی پێشوو نهیبینیووه ئهم جاره بیبینێت، به هۆی جیاوازی ئهو نهبینراوانه له ههردوو شتهكهدا بگاتهوه بهو ئهنجامهی كه ئهو دووشته جیاوازن و یهك نین. دوای ئهمهش وردبینێكی به هێزتری دهستكهوێت لێیهوه له دوو شتهكه بڕوانێت و ئهوهی نهبینراوه بیبینێت، بهڵام ئهمجاره نهبینراوهكان له ههردووكیاندا وهك یهك بن، لهم كاتهدا ئهو زانایه جارێكی تر بڕیارهكهی دهگۆڕێت و بڕیاردهدات ئهو دوو شته یهكن.
له مهسهلهی تێرامان له دوو ئایین بهمهبهستی دیاریكردنی یهكبوون و جیاوازییهكانیان تووشی ههمان حاڵهتی ئهو زانایه دهبیین. ئهگهر ئهو دوو ئایینه ئهفرێنراوی ههمان روح بن ئهوه بۆ دۆزینهوهی یهكبوون و جیاوازییهكانیان تێرامان و قووڵبوونهوهیهكی كهمترمان دهوێت له تێڕامان و قووڵبوونهوه بهمهبهستی دۆزینهوهی یهكبوون و جیاوازییهكانی نێوان دوو ئایین كه ئهفرێنراوی دوو روحی جیاواز بن. بۆ نموونه بۆ بینینی جیاوازی و یهكبوونی ئایینی یارسان وئێزیدی كه ئهفرێنراوی ههمان روحن تێرامان و قوڵبوونهوهیهكی كهمترمان دهوێت لهوهی كه بۆ بینینی جیاوازییهكان و یهكبوونی ئایینی ئێزیدی و ئایینی موسایی پێویستمانه، چوونكه دووانهكهی یهكهم ئهفرێنراوی ههمان روحن و دوانهكهی دوایی ئهفرێنراوی دوو روحی جیاوازن.
ئهوهی ئێمه لێرهدا پێویستمانه ئهوهیه كه ئایینی ئێزیدی و یارسان له كوێدا یهكن و له كوێدا جیاوازن؟. بۆ بهدوادا چوونی ئهمهش حكایهتی ئهفرراندنی گهردوون و بوونهوهرهكانی وهردهگرین و جییاوازی یهكبوونی له ناو ئهو دوو حكایهتهدا دیاریدهكهین كه ههریهك لهم دوو ئایینه له تێكسته ئایینییهكانیاندا حكایهتیانكردووه.
له حكایهتی ئهفراندنی ههردوو ئایینهكهدا خودا تهنها خۆی ههیه و هیچ شتێك جگه لهو بوونی نییهو دوای ئهوه خودا گهوههرێك(دوڕێك) دههێنێته بوون، خۆی له ناو ئهو دوڕهدا پهنهان دهكات. تائێره ههردوو حكایهته ههمان دیمهن پیشان دهدهن، بهڵام لهوهدا له یهكتر جیادهبنهوه كه دوڕهكه له ناو چیدایه. له حكایهتی ناو تێكستهكانی ئایینی یارساندا دوڕهكه له ناو سهدهفدایه بهڵام له تێكستهكانی ئایینی ئێزیدا دوڕهكه له ناو سهدهفدا نییه. بهڵام له ههردوو حكایهتهكهدا دوڕهكه له ناو دهریادا پهنهانه و له یهكێكیان دوڕهكه بێ توێكڵه و لهوهی تریاندا سهدهف توێكڵی دوڕهكهیه(10).
حكایهتهكه تائێره له روانگهیهكهوه لێی بڕوانی له ههردوو ئایینهكهدا ههمان دیمهن نیشاندهدات، بهڵام له روانگهیهكی ترهوه لێی بڕوانی دوو دیمهنی جیاواز نیشاندهدات. له گێڕانهوهكانی تێكستهكانی ئایینی ئێزیدیدا به یهك بهرگ پۆشراوه، ئهویش ئاوه بهڵام له تێكسته یارسانییهكاندا به دوو بهرگ پۆشراوه بهرگی یهكهمیان سهدهفه و بهرگی دووهمیان ئاوه. كهواته له ئایینی ئێزیدیدا دوڕهكه یهك بهرگه، بهڵام له ئایینی یارساندا دوڕهكه دوو بهرگه.
ئهو دوڕهی كه یهكهم بوونهوهره خودا له بوونی خۆی بوونی پێدهبهخشێت و روحی خۆی له ناویدا پهنهان دهكات چییه؟ خودا خۆی روحی ههمهكی جیهانهوه ئهم روحه خۆی دهخاته ناو دوڕێك، دووڕهكه شوێنی بهشهكیبوونهوهی روحی جیهانه، ئهو شوێنهش كه خودا خۆی تێدا بهشهكی دهكاتهوه جهستهی نهتهوهكانه، خودا كه روحی جیهانه خۆی دهخاته ناو جهستهی چهند نهتهوهیهكی جیاواز كه ههریهك لهو نهتهوانهش له كۆمهڵه میللهتێكی جیاواز پێكهاتوون. روحی نهتهوهش جارێكی تر له میللهتهكانی ههمان نهتهوهدا بوونی خۆی بهشهكی دهكاتهوهو دهیشارێتهوه.
خودا روحی ههمهكی ئهوهیه كه روحی نهتهوهكانی بۆ دهگهڕێتهوه، روحی نهتهوهكانیش ئهوهیه كه رووحی میللهتهكانی ئهو نهتهوانه بۆی دهگهڕێتهوه. بۆ نموونه سامی نهتهوهیهكن ئهم نهتهوهیه له چهند میللهتێك پیكهاتوون وهك عهرهب و عبری..هتد. كوردیش وهك نهتهوهی سامی نهتهوهیه و له چهند میللهتێك پیكهاتووه وهك كرمانجی و ههورامی و زازاكی .
گهر خودا روحی جیهان بێت ئهوه دوڕهكه روحی نهتهوهیه، ئهم روحهش له ئێزیدی و یارساندا دوو دهركهوتهی جیاوازی خۆی ههیه، ئهم دوانه دوو میللهتی سهر بهو نهتهوهیهن كه پێی دهڵێن كورد. له ههردوو حكایهتهكهدا ئهوه ههمان شته كه روحی ههمهكی خۆی له ناو روحی نهتهوهدا له شێوهی دوڕێكدا بهشهكی دهكاتهوه، بهڵام به دوو چۆنییهتی جیاواز. چۆنییهتییهكیان خۆی بهشهكی دهكاتهوه له ناو جهستهیهكدا كه یهك توێكڵه (بهرگه) و له چۆنیهتییهكی تریاندا خۆی بهشكی دهكاتهوه له جهستهیهكدا كه دوو توێكڵه. ئهمه ئهوه دهگهیێنێت ئێزیدی كه میللهتێكه سهر بهو روحه نهتهوهییهیه و دهبێت به یهك بهرگ بۆ رووحه نهتهوهییهكه، بهڵام یارسان كه میللهتێكی تره دهبێت به دوو بهرگ بۆ ئهو روحه.
ئهمهش دهمانگهیێنێت بهوهی ئهم دوو ئایینه له فرماندا یهكن و له چۆنایهتیدا جیاوازن، فرمان جهوههر و ماهییهتی روحهو چۆنیهتی جهوههر و ماهییهتی مادهیه. واته ئهم دوو ئایینه گوزارشت له ههمان روح دهكهن بهڵام له دوو جهوههری مادیی جیاوازدا. جهو ههرێكیان ماده و سرشت تێیدا یهكه و جهوههرێكیان ماده و سروشت تێیدا جیایه، ئهوهیان كه ماده و سروشت تێیدا یهكن ئهو روحه نهتهوهییه بهشهكی بووهوهیه كه له ناو میللهتی ئێزدیدی خۆی بهشهكی كردووهتهوه، وا وێنای دهكاتهوه كه گهوههرهكه له ناو یهك توێكڵدایه كه به ئاو گوزارشتی لێكراوه، ئاو مادهیه و سهدهف سروشته. كهواته روحی نهتهوه لهجهستهی میللهتی ئێزیدیدا ماده و سروشتهكهی بهیهك دهبینێت و به جیا نایانبینێت. بهڵام روحی نهتهوه له ناو جهستهی میللهتی یارساندا خۆی له دوو بهرگ یان توێكڵدا دهبینێت كه یهكێكیان ههر ئاوه كه ئاماژهیه به ماده و ئهوی تریان سهدهفه كه ئاماژهیه به سروشت.
كهواته ئهوهی كه جیاوازییهكی رواڵهتی له نێوان بینینی ئهم روحه له جهستهی ئهو دوو میللهتهدا دروستكردووه، سروشت و مادهی ئهو دوو میللهتهیه، نهك روحهكهیان. ئهو دوانه له روحدا یهكن كه سهرچاوهی فرماندانه بهبوون، بهڵام له ماده و سروشتدا جیاوازن.
دهركهوتنی روح لهو دوو جهستهیهدا وادهكات كه دوو حكایهتهكه لهسهرهتاوه تا كۆتایی لهیهكتری جیاوازبن. بهڵام بهردهوام جیاوازییهكان له چۆنیهتیدا دروست دهبن كه جهوههری مادهیه و له فرماندا دروست نابن كه جهوههری روحه.
لهئایینی ئێزیدیدا ئهم یهكبوونی سروشت و مادهیه كه روح له جیهانی خودریندا(واته جیهانی ماده) كه ناو دهریاكهیه بۆ ئێمهی وێنا دهكات، له جیهانی سهریندا كه جیهانی سهر دهریایه، واته ئاسمان و جیهانی روح به جیایی وێنای دهكات، كهچی ئهمه له ئایینی یارساندا تهواو پێچهوانهیه و ئهوهی كه له جیهانی خودریندا دووانن و جیان، له جیهانی سهریندا دهبنهوه بهیهك.
ئهوهتا له حكایهتهكهی تێكستهكانی ئایینی ئێزیدیدا دوڕهكه لهسهر پشتی باڵندهیهكهوه له دهرهوهی باڵندهكهیه و ئهم باڵنده له جیهانی خودرینهوه دهیبات بۆ جیهانی سهرین. ئهمه ئهوهمان پێدهڵێت روح كه لهناو جهستهی میللهتی ئێزیدیدا خۆی دهبینێتهوه، له جهستهدا له ناو یهكبووندایه و كهچی له روحدا له ناو پهرتبوون و جیاییدایه. له جهستهو مادهدا پهیڕهوی له یهكبوون دهكات و له روحدا پهیڕهوی له فرهیی و جیاوازی دهكات.
گهر بگهرێنهوه بۆ تێكستهكانی سهر ئهنجام روح له ناو حكایهتهكهدا به پێچهوانهی ئهم حاڵهتهوه خۆی دهبینێتهوه، واته خۆی دهبینێتهوه كه له روحدا واته له خۆیدا یهكه و له مادهدا جیاوازه. ئهوهتا لهبری ئهوهی دوڕهكه لهسهر پشتی باڵندهكه بێت، له ناو باڵندهكهدایه و جیا نییه له باڵندهكه، واته لهگهڵ باڵندهكهدا یهكه، جوبرهئیل كه به هۆی تێرامانی خودا له دووڕهكه كه خۆیهتی، پهیدا دهبێت و بهسهر دهریادا دهفڕێت، ههر خۆیهتی و دوڕهكه لهسهر پشتی نییه، كهچی كه له ناو دهریا و جیهانی خواریندایه له ناو جیایی و پهرتی دایه و و دوو توێكڵی ههیه و یهكێكیان سهدهفهكهیه و ئهوی تریان دهریایه.
ئهوهی كه له جیهانی سهریندایه روحه و له ناو یهكبووندایه لهگهڵ خۆیدا، بهڵام ئهوهی كه له جیهانی خواریندایه واته ناو دهریاكه، له ناو پهرتی و جیاییدایه. ئهمهش ئهوه دهگهیێنێت كه روح له ناو جهستهی میللهتی یارساندا له خۆیدا له یهكبووندایه و له مادهدا له جیاوازی و فرهییدایه.
به پێی حكایهته یارسانییهكه خوداوهند له دوڕهكهی ناو دهریا دهڕوانێت و جوبرهئیل پهیدا دهبێت و دوای پهیدابوونهكهی له ئاوهكه دێته دهرهوه و به باڵهكانی به سهر ئاوهكهدا دهفڕێت و له ئاسماندا دهمێنێتهوه. ئهمهش گوزارشت دهكات لهوهی كه روح له خۆیدا له ناو جهستهی ئهم میللهتهدا له دۆخی یهكبووندا خۆی دهبینێتهوه، بهڵام له غهیری خۆیدا واته له مادهدا كه ئاوهكهیه، خۆی له دۆخی جیاوازی و پهرتبووندا دهبینێتهوه.
گهر رواڵهتیانه له ههردوو حكایهتهكه بڕوانین دهگهین بهو دهر ئهنجامهی كه نهك ئهم دوو ئایینه ههر یهك نین، بهڵكو تهواو پێچهوانهی یهكتریشن، بهڵام ئهگهر ناوهكیانه و باتنیانه لێیان بڕوانین، دهگهین بهوهی كه ئهم دوو ئایینه یهكن و مهحاڵه جیابن.
لهناو ههردوو حكایهتهكهدا لهسهرهتاوه تا كۆتایی كه دیمهنهكان دهبن به دیمهنی جیهانی روح واته جیهانی سهرین له بینینی تێكسته ئێزیدییهكهدا روح توشی جیابوونهوه و پهرتبوون دهبێت، كهچی له تێكسته یارسانییهكهدا به پێچهوانهوه، روح توشی یهكبوون دێت. كه دیمهنهكانیش بهرهوه جیهانی خوارین واته جیهانی ماده دهچن، له تێكسته ئێزیدییهكهدا روح له ناو مادهدا توشی یهكبوون دێت، كهچی له تێكسته یارسانیییهكهدا روح له ناو مادهدا توشی پهرتبوون دێت.
ئهمه دهمانگهیێنێت بهوهی كه له ناو ههردوو تێكستهكهدا ههمان روح خۆی دهبینێتهوه و گوزارشت له بوونی خۆی دهكات، بهڵام له تێكسته یارسانییهكهدا له ئاسمان و جیهانی روحهوه له دهریاو جیهانی ماده دهڕوانێت و له تێكسته ئێزیدیهكهشدا له بن دهریا و جیهانی مادهوه له ئاسمان و خۆی دهڕوانێت.
له دوای ئهفراندنی دوڕهكه بوونهوهرێكی تر به هۆی خۆبینینهوهی روحی جیهان له ناو روحی نهتهوهدا كه دوڕهكهیه پهیدادهبێت. ئهم بوونهوهره له حكایهتی ئێزیدییهكاندا (عزازیل) مهلهك تاوسه و له حكایهتی یارسانهكاندا جوبرهئیله. جوبرهئیل له ئایینه سامییهكاندا روحهو له بوونی خۆیهوه له جیهان دهڕوانێت و عزازیل مادهیه و له مادهوه له جیهان دهڕوانیت.
یهكهم بوونهوهر دوای دوڕهكه له ئایینی ئێزدیدا مادهیه و له ئایینی یارساندا روحه یان ئایدیاڵه، لهمهشدا فرمان ههمان فرمانه به بوون، بهڵام فرمانێكیان فرمانه به بوونی روح خۆی ئهوی تریان فرمانه به بوونی ماده، واته ئهوهی كه روح خۆی تێدا دهبینێتهوه. ئهم دوو جۆره له روانین بۆ بوون له فهلسهفهی یۆنانی بهر له سوكراتیشدا بوونی ههیه و له روانگهی روحی میللهتی یۆنانیشهوه ماده و ئایدیاڵ دژی یهك نین و یهكێكیان گوزارش له خراپه ناكات و ئهوی تریان گوزارشت له چاكه بكات، بهڵكو ههردووكیان یهكن. له مادهوه له ئایدیاڵ بڕوانین ماده دهبێت به ئهسڵی گهردوون وهك ئهوهی كه لای تاڵیس ههیه و له روح یان ئایدیاڵهوه له ماده بڕوانین به پێچهوانهوه ئهسڵی بوون ئایدیاڵه، وهك ئهوهی كه لای ئهنكساگوراس ههیه و عهقڵ (نۆس) به بنهماو ئهسڵی بوون دهزانێت. ئهوه شتێكی سهیر نییه كه روحی نهتهوهی یۆنان له كۆندا به ههمان شێوهی روحی نهتهوه كورد له بوون و له ماده و له روحی روانییووه، چوونكه ئهم دوو رووحه ههردوو كیان سهر بهههمان روحن ئهویش روحی ئاریاییه.
دوای ئهوهی كه ئهو بوونهوهره له ههردوو حكایهتهكهدا به روانینی خودا له دوڕهكه پهیدا دهبێت، سێ بوونهوهری تر له دوای ئهوهوه پهیدا دهبن و دهبن به چوار، ئهم چواره له تێكستهكانی ئایینی یارساندا به چورارتهن ناو براون كه (رهمزبار و داود و بنیامین و سوڵتان سههاك)ن، له تێكستی ئێزیدیدا به چورایار ناو براون كه (شێخادی و مهلك شێح سهن و ناسردین و سجادین)ن، ئهوهی ئاگاداری تێكسته ئێزیدییهكان بێت، لهوه تێدهگات كه شێخادی بهرگی مهلهك تاوسه وهك چۆن بنیامین تهنی جوبرهئیله.
ئهوهی لێرهدا سهرنج رادهكێشێت ئهوهیه كه له تێكسته ئێزیدییهكاندا ئهو چواره به چوار توخمه ماددییهكه دیاری كراون و له زۆرێك تێكستهكانیشدا ناوی بهرگهكان نههاتووه و تهنها ناوی چوار تهخمهكه هاتووه. واته (ئاگر، ئاو، ئاخ ، با)، له كاتێكدا ئهم بینینه بۆ چوارتهنی یارسانهكان بۆ یارسانییهك زهحمهته قبووڵ بكرێتو چونكه له هیچ تێكستێكی یارسانیدا چورا تهن به توخمه گهردوونییهكان گوزارشت و وهسفیان نهكراوه.
ئهمهش خۆی بهڵگهیهكه لهسهر ئهوهی كه روانینی روح له ناو جهستهی میللهتی ئێزیدیدا له مادهوهیه بۆ خۆی، بهڵام روانینی روح بۆ خۆی له جهستهی میللهتی یارساندا له خۆیهوه بۆ مادهیه. بهڵگهشمان بۆ ئهمه ئهوهیه كه شێخادی خۆی وهك ماده بوونێكی سهربهخۆی ههیه لهگهڵ سێ مهلهكهكهی تردا، بهڵام له تێكسته یارسانییهكاندا ئهوهی پێی دهوترێت چورا تهن له واقعدا چورا ماده نین، بهڵكو سێ مادهن لهگهڵ سوڵتاندا كه وهك شێخادی گوزارشت له روح دهكات وهك خۆی و لهخۆیدا، له كاتێكدا سیانهكهی تر گوزارشتكردنی روحه لهدهرهوهی خۆیدا.
باشه ئهگهر چوراتهن سێ تهن و لهشی واقعی بن، بۆ به چورا تهن ناو دهبرێن؟ وهڵامی ئهم پرسیار پێویستی به تێگهیشتنی ئێمهیه لهوهی كه روح خۆی له خۆیدا جیاوازه له روح له غهیری خۆیدا. روح له سوڵتان و مهلهك تاوسدا بوونی له خۆیدایه و بهڵام روح له سیانهكهی تردا بوونی له غهیری خۆیدایه، واته بوونی له مادهدایه. چوارتهن رهمزباره لهگهڵ رهمزهكهی كه ههڵیگرتووه و واته سوڵتان سههاك لهگهڵ دوو تهنی تردا. تهنی رهمزبار له ههمان كاتدا تهنی سوڵتانیشه. لێرهدا تهماهی بوون ههیه له نێوان دوو توخمدا، واته دوو توخم بوونهتهوه به یهك.
چوارتهنی ناو ئایینی یاری چوار تهنه له جیهانی سهروودا، بهڵام چوار تهن له ئایینی ئێزدیدا چوار تهنه له جیهانی خواروودا، بۆیه له ئایینی یارساندا سێ تهن دیارن، بهڵام خۆیان چوارن، لێرهدا روح له رێگهی تهنهكانهوه گوزارشت له یهكبوونی خۆی دهكات.
بوونی ئهم توخمه مێینهیه له ئایینی یارساندا و نهبوونی له ئایینی ئێزیدیدا له پێناو ئهوهدایه كه روح له ناو یهكبووندا بێت، نهبوونیشی له ناو ئایینی ئێزیدیدا، له پێناو ئهوهدایه ماده له ناو یهكبووندا بێت. چوونكه گهر توخمی ژن له ئایینی ئێزیدیدا ههبووایه، یهك جهسته پهرت دهبوو بۆ دوو و ماده یهكبوونی خۆی لهدهستدهدا، بهڵام به پێچهوانهوه نهبوونی توخمی مێینه له ناو ئایینی یارساندا دهبوویه هۆی ئهوهی روح نهتوانێت بكهوێته ناو یهكبوونهوه، له حاڵهتی رهمزبار و سههاكدا لهبهر ئهوهی سوڵتان سههاك وهك عیسا بهبێ باوك له ناو سكی رهمزباردایه، ئهوه وادهكات روحی رهمزبار لهگهڵ سوڵتاندا له یهكبووندا بێت و كهچی جهستهی سوڵتان له جهستهی رهمزباردا له جیابوونهوهدا بێت.
ئهمه جارێكی تر ئهوه رووندهكاتهوه كه له ئایینی یارساندا یهكبوون له روح و جیایی لهجهستهدا ههیه، بهڵام له ئایینی ئێزیدیدا یهكبوون له جهسته و جیایی له روحدا ههیه.
له دوای ئهوهی چورا تهن له ئایینی یارساندا و چوار یار یان چورا توخم له ئایینی ئێزیدیدا بهر له پهیدابوونی حهوت تهن ئهركهكهیان بهجێ دهگهیێنن كه راگرتنی جیهانه، خودا له دوڕهكهدا له خۆی دهڕوانێتهوه و سێ بوونهوهری تر وهدی دێنت و دهبن بهحهوت، ئهم حهوته له ئایینی یارساندا به حهوت تهن ناو دهبرێن و له ئایینی ئێزیدیدا به حهوت مهلهك. بێگومان له ئایینی یارساندا یهكێك لهو حهوته ژنه.
له ئاینی یاساندا حهوت تهن و حهوتهوان ههن. روح له حهوت تهندا ئهوهی كه تهنه و مادهیه روحی دهكاتهوه، به هۆی ئهمهوه روح خۆی له خۆی جیا دهبێتهوه و له ناو حهوت تهندا خۆی و ئهوانهش دهبینێتهوه كه لهوهوه پهیدابوون. حهوت تهن كه تهنهكانیان روحی دهبنهوه به سوڵتانهوه حهوت تهنن، ئهو حهوت تهنه له روحی سوڵتان خۆیهوه پهیدابوون، روحی سوڵتان تهنی شهشهكهی تر و تهنی خۆیشی روحی دهكاتهوه و دهبن به حهوت و به حهوت تهن ناو دهبرێن. بهڵام له حهوتهواندا كه حهوت تهنی ترن و له روحی سوڵتانهوه پهیدا دهبن و بهرههمی به تهنبوونی روح و مادیبوونهوهی روحن، حهوت دانهی ترن جیان له حهوت تهن كه روح تهنهكانی روحی كردوونهتهوه. له ناو حهوت تهنهكهی حهوتهواندا تهنی سوڵتان بوونی نییه، چونكه تهنی سوڵتان تهنها به روحیبوونهوهی تهنهكان بوون پهیدا دهكات و به مادیبوونهوهی روح له حهوتهواندا بوون پهیدا ناكات. پهنهانی ئهوهش كه سوڵتان بهبێ باوك لهدایك دهبێت لهوهدایه و ههر ئهمهشه وا دهكات تهنی سوڵتان له ناو حهوت تهندا ههبێت و یهكێك بێت له تهنهكانی حهوت تهن كه له روحیبوونهوهی تهنهكانهوه پهیدابوون، بهڵام یهكێك نهبێت له تهنهكانی حهوتهوان كه له بهمادیبوونی روحهوه پهیدابوون.
كاتێك له ئاینی ئێزیدی دهڕوانین ئهوه دهبینین كه له ناو حهوت مهلهكدا ژن بوونی نییه و مهلهك تاوسیش وهك سوڵتان تهنی نییه و ئهو تهنانهش كه له مهلهك تاوسهوه پهیدادهبن، حهوتن. سوڵتان چۆن له ناو حهوتهواندا تهنهكهی خۆی بوونی نییه، مهلهك تاوسیش له ناو تهنهكانی حهوت مهلهكی ئاینی ئێزیدیدا وهك تهن بوونی نییه و له تهنی شێخ عادیدا خۆی دهنوێنێـت كه یهكێكه له حهوت مهلهكهكه.
ئهمهش ئهگهر بهوردی لێی رامێنینین ئهوه دهبینین كه روح له ئاینی ئێزیدیدا یهكبوونی خۆی ناپێرێزێت و ماده یهكبوونی خۆی دهپارێزێت، چونكه تهنهكان حهوت مهلهك یهك دۆخیان ههیه ئهویش دۆخی به مایدبوونهوهی روحه و روحی مهلهك تاوس له لایهكهوه له رێگهی تهنی شێخ عادییهوه دهردهكهوێت كه به هۆی بهمادیبوونی خۆیهوه پهیدابووه و لهلایهكی ترهوه ئهوهیه كه ئهو تهنه و تهنهكانی تری حهوت مهلهكی لێوه پهیدابووه. واته روح له ئاینی ئێزیدیدا تهنی نییه، چوونكه روح ئهو كاته تهنی دهبێت كه تهنهكان روحی دهبنهوه و ئهو كاته تهنی نابێت كه روح مادی دهبێتهوه. لێرهدا روح وهك ئهفرێنهر و روح وهك ئهفرێنراو یهك نین و جیان. واته مهلهك تاوس تهنها ئهفرێنهره و له ناو ئهفرێنراوهكاندا بوونی نییه، بهڵام روح له ئاینی یارساندا له حهوت تهندا ههم ئهفرێنهره و ههم ئهفرێنراوه. بهڵام له حهوتهواندا روح و تهن وهك ئهوهی كه له ئایینی ئێزیدیدا ههیه جیا دهبنهوه و روحی سوڵتان ئهفرێنهری حهوتهوانه، بهڵام ئهفرێنهری خۆی نییه و له حهوتهواندا نابێت به یهكێك له ئهفرێنراوهكان.
كاتێك له چوارتهنی ئایینی یارسان رادهمێنین ئهوهی تێدا دهبینین كه تهنی سوڵتان له تهنی رهمزباردا یهكه و تهنی رهمزبار تهنی سوڵتانی لێوه پهیدا دهبێـت و جهسته تووشی جیابوونهوه دهبێـت و یهكبوونهكهی له دهست دهدات، بهڵام له ئاینێ ئێزیدا روحی مهلهك تاوس كه لهگهڵ روحی شێخ عادی ههمان روحه، توشی جیابوونهوه دهبێت و دهبێت به روحێكی بێ تهن كه مهلهك تاوسه و تهنی نییه لهگهڵ روحێكی تهندار كه روحی شێخ عادییه.
جگه لهوهی كه تهن له نێوان تهنی سوڵتان و تهنی رهمزباردا یهكبوونهكهی له دهست دهدات، تهنی سوڵتان كه له ناو حهوت تهندا وهك یهكێك له حهوت تهنهكه بوونی ههیه، ناتوانێت له حهوتهواندا یهكبوونی خۆی بپارێزێت، له ناو حهوت تهنهكهی حهوتهواندا لهگهڵ ئهوهشدا یهكێك لهو تهنانهی حهوتهوان روحی سوڵتان دهنوێنێت، بهڵام ئهو تهنه تهنهكهی سوڵتان خۆی نییه و له خۆیدا خۆی نانوێنێت و له غهیری خۆیدا خۆی دهنوێنێت و دهردهكهوێـت. لێردا روح دهكهوێتهوه ناو دوو بهرگ، بهرگێكیان تهنی حهوت تهنه و بهرگهكهی تریان تهنی حهوتهوانه. بهڵام له ئایینی ئێزدیدا حهوتهوان بوونی نییه چوونكه تهن نابێت یهكبوونی خۆی لهگهڵ خۆیدا له دهستبدات، ئهوهی یهكبوونی خۆی لهدهستدهدا روحه نهك تهن.
ئهم بهڵگانهی سهرهوه ئهوه ساغ دهكهنهوه كه ئایینی ئێزدی و ئایینی یارسان له توخمهكان و سیستهمهدا یهكن و له چۆنیهتی و مادهدا جیاوازن، روح له ئایینی یارساندا گوزارشتێكی روحیانه له خۆی دهكات و ئهوهی مادهییه روحانی دهكاتهوه، بهڵام ههمان روح له ئایینی ئێزدیدا ئهوهی روحییه مادهیی دهكاتهوه، ئهمهش ئهوه دهگهیێنێت ئهم دوو ئایینه دوو گوزارشتی جیاوازن له ههمان ئایین كه دهكرێت به ئایینی حهقیقهت ناوی بهرین. ئایینی حهقیقهت ئایینێكی ههمهكی و پهتییه و وهك ئایینی ئیسلام وایه كه له چهند شێوهیهكی جیاوازدا بهرجهسته بووه وهك ئایینی موسایی و ئایینی عیسایی و ئایینی موحهمهدی . ئایینی یارسان و ئایینی ئێزدیش وهك ئایینی موسایی و ئایینی عیسایی دوو گوزارشتی جیاوازن له ئایینی حهقیقهت.
سهرچاوه و پهراوێز:
(1) بڕوانه: هیجل: العقل فی التأریخ، ت: د.امام عبدالفتاح امام، الطبعة الثالثة، دار التنویر، بیروت، 2007، ص 80.
(2) ھ.س: ل 84.
(3) ھ.س: ل 86.
(4) ھ.س: ھ.ل.
(5) محيي الدين بن عربي: فصوص الحكم، تحقيق: ابوالعلا عفيفي، الجزء الثاني، دار الكتاب العربية، بيروت، 1946، ص: 6-7.
(6) محيي الدين بن عربي: فصوص الحكم، شرح: ابوالعلا عقيقي، الجزءالأول، دار الكتاب العربية، بيروت، 1946، ص: 48-49.
(7) ھ.س: ل 49-50.
(8)هیجل: العقل في التأریخ:81.
(9) لهبارهی ئاینی حهوت فریشتهكهوه بڕوانه فهسڵی پێنجهمی كتێبی چهردهباسێك له بارهی كوردانهوه: مهرداد ئێزدی، وهرگێرانی: ئهمین شوانی، چاپهی یهكهم، دهزگای سهردهم، سلێمانی 2007.
(10) بۆ حكایهتی پهیدابوون و پهیدابوونی حهوت تهن و حهوتهوان له ئاینی یارساندا بگهڕێرهوه بۆ: حق الحقائق (شاهنامه حقیقت)، حاج نعمت الله جیحون ابادی، تحقیق: دكتر محمد مكری، چاپ دوم، تهران، 1982. بۆ حكایهتی پهیدابوون له ئاینی ئێزیدیدا بگهڕێرهوه بۆ: كتێبی ئێزیدییهكان: جیلوه و مهسحهفی رهش، ساغكردنهوه: ئهنستانس ماری كرملی، و: نهجاتی عهبدوڵا، بنهكهی ژین، سلێمانی، 2006.