یارسان

« دين حقيقت و بينش ياري يك تفكر ايلياتي و عشيره‌اي نيست كه براي محاسبات آن راهكاري سنتي بدون دخيل دادن علم و هر آنچه كه در حوزه‌ي نظامنديِ كائنات تعريف دارد در نظر گرفته شود. در واقع هر چقدر كه اشراق و مفاهيم يك تفكر بالاتر باشد، مباحث و گفتمان مربوط به آن نيز تخصصي‌تر و مشكل‌تر مي نماياند. پس ما نمي‌بايست كه مفاهيم را به اندازه‌ي وجود خود پائين بكشيم تا كه به گونه‌اي گردد كه هيچگاه عزم جزم براي بالا كشيدن و سعي براي فهميدن در خود پيدا نكنيم.»

 

 

 

 

نوشته شده توسط کاوە دستوره دسته: مقالات
نمایش از 20 فروردين 1400 بازدید: 500

یارسان لە نێوان دوو بەرداشی ڕەوشتی و ئاکاریدا: بە سەرنجدان بە دەقە ئەدەبییەکان

نویسنده: کاوە دستوره (استادیار گروه فلسفه و مطالعات فرهنگی، دانشگاه سلیمانیه، سلیمانیه، عراق)

چکیده:

توێژینەوەی بەردەست هەوڵێکە بۆ پێشکەش­کردنی دوو گریمانە سەبارەت بە ئایینی یارسان. لە گریمانەی یەکەمدا ڕووە ڕەوشتییەکانی ئەم ئایینە دەخرێنە ڕوو. بە وردبوونەوە لە دەقە یارییەکان هەندێک ڕوو و ڕەهەندی ڕەوشتی و سوژەییانە دەردەکەوێت، کە جیاوازیان دەکاتەوە لە هەندێ ئایینی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گریمانەی دووەم هەوڵێکە بۆ پیشاندانی ڕووە ئاکارییەکانی ئەم ئایینە. بە پێچەوانەی ڕووە ڕەوشتییەکانی یارسان، دەقگەلێکی بێ­ئەژماریش لای یارسان دەست دەکەوێت کە زۆرتر جەخت­کردنەوەیە لە سەر ڕووی ئاکاریی ئەم ئایینە. ئەگەر ڕەوشت بەو ڕوانگەیە پێناسە بکەین کە تێیدا «پەیوەندی بە خود» یان «پەیوەندی لەگەڵ خود» دەردەکەوێت و گەر ئاکاریش بریتی‌بێت لە کۆد و پرەنسیپەکان، دەتوانین ببینین کە لە دەقە یارسانییەکاندا، ڕەوشت پێگەیەکی بەرز و سەردەستی بە نسبەت ئاکارەوە نییە، ئەگەر تەنانەت پێگەیەکی خوارتریشی لە چاو ئاکاردا نەبێت. ئەم لێکۆڵینەوەیە، بە پلەی یەکەم، بە دوای پیشاندانی ناوەرۆکی ئەم دوو گریمانەیەیە لە ناو هەندێ لە دەقە پیرۆزە یارییەکان. لە ئایینی یارساندا، هەر بە هەمان شێوە کە جەخت لە سەر ڕەوشت دەکرێت، قامکیش لە سەر ئاکار و بەئاکاری­بوونیش دادەنری. دەقەکانی یارسان دەمانخەنە نێوان دووفاقەیی و دووبەرداشی لەم چەشنەوە. هەبوونی ڕووی ڕەوشتی، ئەم ئایینە دوور دەکاتەوە لە ئایینە یەکتاپەرستەکان، بەڵام ڕووی ئاکاریی ئەم ئایینە، لێکچوویی زۆریش لە نێوان ئەم ئایینە و ئایینە یەکتاپەرستەکانیش دەردەخات.

کلیدواژه‌ها

  • ڕەوشت 
  •  
  • ئاکار 
  •  
  • بەسووژەبوون 
  •  
  • یارسان 
  •  
  • زات

    5google plus   3 youtube   2 instagram   4 telegram 

       1twitter    facebook   rss     

This Browser is not good enough to show HTML5 canvas. Switch to a better browser (Chrome, Firefox, IE9, Safari etc) to view the contect of this module properly