یارسان

« دين حقيقت و بينش ياري يك تفكر ايلياتي و عشيره‌اي نيست كه براي محاسبات آن راهكاري سنتي بدون دخيل دادن علم و هر آنچه كه در حوزه‌ي نظامنديِ كائنات تعريف دارد در نظر گرفته شود. در واقع هر چقدر كه اشراق و مفاهيم يك تفكر بالاتر باشد، مباحث و گفتمان مربوط به آن نيز تخصصي‌تر و مشكل‌تر مي نماياند. پس ما نمي‌بايست كه مفاهيم را به اندازه‌ي وجود خود پائين بكشيم تا كه به گونه‌اي گردد كه هيچگاه عزم جزم براي بالا كشيدن و سعي براي فهميدن در خود پيدا نكنيم.»

 

 

 

 

 

 

نوشته شده توسط د.ئیسماعیل مەحموودی دسته: مطالب
نمایش از 30 بهمن 1397 بازدید: 46

چەند گریمانە

د.ئیسماعیل مەحموودی

     وشەی کورد لە ڕیزی گرینگ‌ترین و سەیرترین وشەکانی مێژووی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بارگراوی ئایین و سیاسەت و ئوستوورە کراوە و لێرەوە هەمێشە کێشەساز بوو و کەمترین کاری زانستی لە سەر کراوە.

وشەی کورد لە مێژوودا هەمیشە لە لایان دەسەڵاتداران و داگیرکەرانەوە بە بوچوونی سەلبی باسکراوە و ناسراوە و پێناسەکراوە و بەردەوام هەوڵی سرێنەوەی بۆ دراوە

کوردستان واتە نیشتمان و خاکی کورد شوێنکی سەیرە و رەنگە ئیدعای ئەوە بکرێت کەمتر جێگەیەک بووە کە وا ناوەندی رووداوی چارەنووس‌سازی سیاسی و ئایینی بووبێت

باسکردن لە سۆران، هەورام، کرمانج، کەلهوڕ، لەک و تەنانەت لوڕیش بێ هێنانی وشەی کورد، خۆ هەڵخەڵتاندنە وزۆرتر بۆچوونی سیاسی لە پشتەوەیە تا بۆچوونی زانستی.

سڕێنەوەی وشەی کورد لە سەر هەورامی و سورانی و کرمانجی و کەلهوور و لەک و تەنانەت لۆرێش، تاوانە درەهەق بەو خەڵکانە چوونکە مێژووی هەموو ئەمانە گرێ دراوە بە وشەی کوردەوە و ئەم دیارەدەیە بەرهەمی هەوڵی رۆژهەڵاتناسان و سیاسەت بازانە و هەر لە پێناو ئامانجی ئەو کەسانەیە کە لە میژوودا ئامانجیان سرێنەوەی کورد بووە لەم ناوچەیە

زۆر کات روانگە و بۆچوونی رۆژهەڵاتناسان سیاست‌بونیاد و موغرەزانە بووە و هەمیشە بەشێکی ئەو بۆچوونانە کە لە پێناو دەسەڵاتە ناوەندییەکان بوو بەرجەستە کراوە و وەک نەزەرییەی زانستی پێناسە کراوە و ئێمەش شوێنی کەوتووین

مەبەستی رۆژهەڵاتناسان لە زمانی کوردی، کرمانجی بووە و زۆربەی ئەو رۆژهەڵاتناسانە تەنیا شارەزای کرمانجی بوونە و ئەگەر گوتیانە هەورامی(گۆرانی) کوردی نیە مەبەستیان ئەوە بووە هەورامی و گۆرانی لە کرمانجی ناچێت و ئاساییە. هەر بەو شێوازەی نێوان عەرەبی لوبنان و تونێس و قەتەر هەیە

لە کەلامی یارسان و کتێبە پیرۆزەکانیان، گۆران وەک کورد پێناسە کراوە و ئاینینەکەیان وەک ئایینی کوردان ناسراوە.

پەردەهەڵدانەوەی زانستی و دوور لە سیاسەت‌بازی لە میژووی گۆران و یارسان دەتوانێت بەشێکی زۆر لە مێژووی کورد روون بکاتەوە

روونکردنەوەی مێژوویی چۆنییەتی گۆرێنی ئایین و زمانی ئەردەڵانەکان لە گۆرانیەوە بۆ سۆرانی و لە یارسانەوە بۆ ئیسلام دەتوانێت بەشێکی‌تری مێژووی لێڵی ئێمە روون بکاتەوە

خەڵکی موکریان زۆربەیان کرمانج بوونە و ئەمە بە مانای ئەوە نیە موکریان جێگەی کورد نەبووە بەڵکو بە پێ سەرچاوە مێژووییەکان لە هاتنی ئیسلام، ئازەربایجان و ئاران کورد بوونە و تەنانەت دەسەڵاتی شەدادیان و روادیانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان کوردبوونە و هەروەها سەرچاوە مێژووییەکان بە ڕاشکاوانە باس لە کوردبوونی ئەو ناوچەیە لە کاتی هاتنی ئیسلام دەکات

دوورنیە سۆرانی بەرهەمی تێکڵاویی کرمانجی و گۆرانی بێت و جافەکان لە سەرهەڵدانی ئەم زاراوەیە رۆڵیان هەبوو بێت

ڕۆڵی جاف لە سەرهەڵدان و پەرەپێدانی یارسان و نووسێن و پاراستنی دەقە گۆرانییەکان و هەروەها سەرهەڵدانی زارەوەی سورانی حاشاهەڵنەگرە و شیاوی توێژێنەوەیە

گۆران و یارسان و هەورامان بەشی سەرەکی مێژووی سەیر و سێحراوی کوردە و جیاکردنەوە دەتوانێت هەڵەیەکی کوشندە بێت بۆ هەردوولایەن..حکوومەتی کوردی لەم پێناوەدا هەڵەی کوشندەی کردوە و هیوادارم رۆشنبیران نە هەناسەی زانستیەوە نە سیاسیەوە بڕواننە ئەم پرسە و بەر بەو هەڵە کوشندانە بگرن

ئەرکە لە سەر کورد و بە تایبەت هەرێمی کوردستان کە خاوەن دەسەڵاتە هەوڵی تەواو و کوردانە بدات بۆ ئەوەی مناڵانی هەورامی، هەورامی بخوێنن و هەروەها مناڵانی سورانی و کرمانجیش گۆرانی فێر بن و بە واتاییەک فێربوونی هەورامی و سورانی و کرمانجی و کەلهوڕ بەشێک بێت لە سیستەمی پەرودە و ئەمە یانێ رێز بۆ کورد،رێز بۆ مێژوو

ئەو رۆشنبیرەی وا شارەزای سوننەتی کوردی نییە و بە واتاییەک هەورامی و کرمانجی و سورانی و کەلهوڕ نازانێت و بۆی گرنگ نییە و تەنیا بیر لە دووپاتکردنەوەی سەقەتی تیۆرە رۆژئاواییەکان و لاساییکردنەوەی سەیر لە رۆژئاوا هیچ ناکات بە دڵنیایەوە بەرهەمی بۆ کۆمەڵگەی کوردی جگە شێواندن و شپرزە کردنی هیچی دیکەی نییە. رۆشبنر دەبێت بەرهەمی هەناوی کۆمەڵگا بێت نە لاساییکردەنەوە لە غەرب

کردنەوەی ناوەندێکی تۆژێنەوە بە نێوی ناوەندی گۆران و یارسان لە ئەولەویەتی سەرەکی دایە. سڕێنەوەی گۆرانی و یارسان دەتوانێت کورد بێ مێژوو و بێ پێشینە بکات پێویستە هەموومان بە هەناسەی زانستی بۆ پاراستنی مێژووی کورد هەوڵی شیاو بدەین

ئەم خاڵانە، گریمانەن واتە دەکرێت راست بن و لەوانەیشە هەڵە بن. ئەمەش بەرهەمی دانیشتنێکی منی میژووخوێن و مامۆستایەکی زمانناس و پسپۆری یارسان و گۆرانە کە حەزی نەکرد جارێ ناوی بێنم بەس بە خۆشحاڵییەوە لە داهاتوودا بە نووسین کتێبەک لە زانستی مێژوو و زماندا شۆڕشیکی زانستی ساز دەکات. من لە ئاست زانیاریەکانی سەبارەت بە گۆران و یارسان و هاوپەیوەند بە مێژووی کورد، سەرسام بووم.

 

ورود به سایت

googlefacebook

This Browser is not good enough to show HTML5 canvas. Switch to a better browser (Chrome, Firefox, IE9, Safari etc) to view the contect of this module properly

Real Time Web Analytics Clicky


برای حمایت از ما امتیاز دهید
یارسان در راستای اعتلای فرهنگ یاری GNU/GPL کار می کند.