« دين حقيقت و بينش ياري يك تفكر ايلياتي و عشيرهاي نيست كه براي محاسبات آن راهكاري سنتي بدون دخيل دادن علم و هر آنچه كه در حوزهي نظامنديِ كائنات تعريف دارد در نظر گرفته شود. در واقع هر چقدر كه اشراق و مفاهيم يك تفكر بالاتر باشد، مباحث و گفتمان مربوط به آن نيز تخصصيتر و مشكلتر مي نماياند. پس ما نميبايست كه مفاهيم را به اندازهي وجود خود پائين بكشيم تا كه به گونهاي گردد كه هيچگاه عزم جزم براي بالا كشيدن و سعي براي فهميدن در خود پيدا نكنيم.»
(باسنیوز)
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرایكرد، رێكخراوی توندڕەوی داعش لەو گوندانەی كە كاكەییان تێدا نیشتەجێبوو، شوێنە ئاینیەكانی كردۆتە ئامانج و 3 مەزارگەشی بۆ تەقاندنەوە بۆمبڕێژ كردووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكات بە (باسنیوز)ی راگەیاند 'لە دوای هێرشەكەیان بۆ سەر شەنگال، 7 گوندی كاكەییەكان لە رۆژهەڵاتی موسڵ كەوتە دەست چەكدارانی داعش، بەڵام 'لەئێستادا دوو گوند بەناوەكانی سفەیە و زەنگەل لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد كراون'.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكرد كە لە ئێستەدا چەكدارانی داعش 3 مەزارگەی كاكەییەكانیان لە گوندەكانی كولەبۆر و وەردەك بۆمبڕێژ كردووە و بۆ تەقاندنەوە ئامادەیان كردووە.
پێشتر ئەو چەكدارانە مەزارگەی بابا یادگاریان لە گوندی تولەبەند تەقاندەوە، ئێستاش مەزارگەی سەید مەهدی لە گوندی كولەبۆر و مەزارگەی شاهەیاس و مەزارگەیەكی دیكەشیان لە گوندی وەردەك بۆمبڕێژ كردووە.
سەرچاوە ئاگادارەكە ئەوەشی بە (باسنیوز) گوت كە بەهۆی هێرشەكەی داعشەوە لە ئێستادا 8 هەزار خێزان كە لە زیاتر لە 20 هەزار كەس پێكدێن، ئاوارە بوون و بەشێكیان لە گوندە كاكەیینشینەكانی سفەیە و زەنگەل نیشتەجێن، بەشێكی زۆریشیان لە كامپی بەحركە دەژین.
بەگوتەی سەرچاوە ئاگادارەكە، چەكدارانی داعش نەیانتوانیوە هیچ كەسێكی كاكەیی لە گوندە كاكەیی نشینەكان دەستگیر بكەن، بەڵام لە 10/8/2014ـدا چەند خێزانێكی كاكەییان لە موسڵ گرتبوو و زیانی گیانیان پێ گەیاندبوو.
كاكەیی پێكهاتەیەكی ئایینی هەرێمی كوردستانن و لە نەتەوەی كوردن كە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی موسڵ و رۆژئاوای هەولێر و دەوروبەری كەركوك و هەورامان و دیوی رۆژهەڵاتی كوردستان ژیان بەسەر دەبەن.