« دين حقيقت و بينش ياري يك تفكر ايلياتي و عشيره‌اي نيست كه براي محاسبات آن راهكاري سنتي بدون دخيل دادن علم و هر آنچه كه در حوزه‌ي نظامنديِ كائنات تعريف دارد در نظر گرفته شود. در واقع هر چقدر كه اشراق و مفاهيم يك تفكر بالاتر باشد، مباحث و گفتمان مربوط به آن نيز تخصصيتر و مشكلتر مي نماياند. پس ما نميبايست كه مفاهيم را به اندازهي وجود خود پائين بكشيم تا كه به گونه‌اي گردد كه هيچگاه عزم جزم براي بالا كشيدن و سعي براي فهميدن در خود پيدا نكنيم.»
ئستاتیكای شار، هۆكارێك بۆ هێمنی مرۆڤه‌كان
مهندس فریبرز موسی زاده
جوانی ته‌نها به دیزاینی ڕوكه‌شی، پێك نایت به‌ڵكو ئستاتیكا كۆمه‌ڵه مه‌رج و خاڵێك پێكی ده‌هێنێت كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه موو ئه‌وانه‌دا ڕوخساری ئستاتیكا خۆی پێشان ده‌دات مه‌رجیشی ڕێك و پێك رێكخستنی ئه‌و موادانهیه كه پێك هێنه‌ری جوانین. رێكخهرو ئافرینهری جوانی به دڵنیایه‌وه ده‌بێت سهرهِرای پسپۆڕی له‌و بواره‌دا، ده‌بێت كه‌سێكی هونهرمهندێش بێت؛ تا بتوانێت هاوكات یاساكانی هونه‌ری و كارهكتێرهكانی جوانی پێكه‌وه گرێ بدات. گرێدانی ئه‌م دوو خاڵانه ده‌توانێت خۆڵقێنه‌ری ئستاتیكا بن.
شار وه‌ك پێكهاتهیكی زیندوو به‌رده‌وام میكیاژی خۆی ده‌گوڕێ، هێندی جار بینه‌رو بیسه‌ری ئه‌م وێنه‌یه واتا هه‌مان ڕۆخساری شار، به بێ ئاگای خۆیان دووچاری چه‌نها نه‌خۆشی نه‌فسی و سایكۆلۆجی ده‌بێت. وه‌ك سه‌ره ئیشه و قه‌له‌قی و..هتد. چون مروڤ به شێوه‌ی سرۆشتی حه‌زی له دیمه‌نی جوان ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بكه‌وێته به‌ر دیمه‌نێكی ناشیرین ئه‌وه له ناهه‌ستی خَۆیدا ده‌بیته پاڵپهستوێك (فشار) له سه‌ر مێژگی و دواجاریش چه‌ندها جور نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و نه‌فسیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ربۆیه وڵاتانی پێشكه‌وتوو گه‌لێك بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن و بوجه‌ی تایبه‌ت به جوانكاری ناو شار، له سه‌ره‌وه‌ی زۆربه‌ی پروژهكانی تر دایه.
ئه‌م بێ بڕوایه و نه‌بوونی بایه‌خی پیویست له دوو چه‌مسه‌ری گرینگدا خۆی ده‌بینێته‌وه : یه‌كه‌م بواری لێكۆڵینه‌وه؛ دووهه‌م كاری پراكتیكی، واتا نه‌بوونی به‌كردار كردنی جوانی له واقیعی شاردا.
بۆ هێنانی به‌ڵگه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ده‌توانین سه‌یری شه‌قامی شارسازی و دیمه‌نه‌كانی ناو شار بده‌ین، ده‌بینین كه به پێچه‌وانه‌ی كرداری زانستی وهونه‌ری شار سازی، شاره‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ڕاستی ئه‌مڕۆی قه‌یرانی گه‌شه بێ پلانهكانه. نه‌بوونی هیچ پلات فۆرمێك بۆ گه‌شه‌ی ته‌ندروست هاوِكات له گه‌ڵ ئستاتیكا و جوانی، ته‌نها ده‌بێت ئافڕێنه‌ری قهبارهیكی ناشیرین له هه‌یكه‌لی شار.
بۆ نمونه هارموونی بوونی ڕه‌نگه‌كان لای یه‌كدا ده‌توانێت ببیته به هۆكارێك له جوانی وبه پێچه‌وانه‌شه‌وه ناشیرینی دێته كایه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یری جۆری ره‌نگ كردنی شه‌قامه‌كان له كه‌ناری خانوو و دوكانه‌كاندا بكرێت جۆرێك له نه‌گۆنجان ده‌بینین، سه‌یرتر له‌مه‌ش ئه‌ویه هێندێك كه‌س هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ئنتیمای هزری خۆیان له هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگه‌كاندا به‌شدار بكه‌ن به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه گۆنجاوه بێت ئه‌و ڕه‌نگه یا نه‌گۆنجاو بێت، دیاره كاتێك كه‌سێك به‌و ئاڕاسته بیر بكاته‌وه ناتوانێت ئافڕێنه‌ری جوانی ببێت. هه‌بوونی ڕێژه‌یكی گۆنجاو له ڕووبه‌ری شار بۆ سه‌وزایی و گوڵ و باخ، زۆر ده‌توانرێت له پڕۆسه‌ی جوانكاری دا ڕۆڵ ببینێت، ئه‌م خاڵه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به و كه‌سانه‌وه كه جۆری هه‌ڵبژاردنی گوڵ و دره‌خته‌كان تا چه ڕاده‌یك له گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وای ئه‌و شاره‌دا گۆنجاو بێت؛ تارادهیكیش خۆجێ بوونی ئه‌و ڕوه‌كانه ده‌توانرێت كاره‌كته‌رێكی ئه‌رێنی به ئه‌ژمار بێت. به تایبه‌ت نێوان دوو سایدی جاده، جزرهكان گه‌لێك پیویسته به گوڵ و سه‌وزه دیزاین بكرێن؛ نه به كۆنكرێتێكی ڕه‌ش و بێ روح و مردوو.
كه به داخه‌وه له هه‌موو لاێك، به زه‌قی ڕێژه‌ی كه‌می سه‌وزایی و دره‌خت و گوڵ ده‌بینین. سه‌ره ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌و جێگانه‌ش كه سه‌وزایی كراوه، هیچ مه‌رجێكی ئاماژه پێ كراوی ڕچاو نه‌كردوه؛ نه ئستاتیكای هونه‌ری و نه گۆنجاندی ژیرانه و ورد، له گه‌ڵ ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌دا.
بابه‌تی تر نه‌خشه‌كێشانی باڵاخانهكانه، كه هیچ بایه‌خێكی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه، زۆرتر بیناسازی وه‌ك بازه‌رگانی سه‌یر كراوه وههیكهلێكی بێ گیان و بێ روحه، تا بابه‌تێكی زانستی و هه‌یكه‌لێكی زیندوو بۆ شاره‌كان. له گه‌شه‌ی خهیرای ئه‌مڕۆ، گه‌لێك كۆمپانیا، ته‌نها به مه‌به‌ستی بواری بازه‌رگانی و سودی مادی ده‌ست به كردنی پرۆژه ده‌ده‌ن به بێ ڕچاو كردنی ژینگه‌ی وڵات و مێژووی شارستانی ئه‌م وڵاته، نه‌خشه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ی ڕچاوی كه‌رسته‌ی هه‌رزان و ساغ كردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی كۆمپانیاكان ده‌ده‌ن؛ نیو ئه‌وه‌نده گرینگی به بابه‌تی جۆراوجۆر وه‌ك ئستاتیكا و گۆنجاندنی له گه‌ڵ ژینگه و دیرۆكی شارستانیدا ناده‌ن. بۆیه زۆر پیویسته له ماسته‌رپلانی شاردا كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا، به‌رگری له بازه‌رگانی كردن به گه‌شه‌ی شاره‌كان، بكه‌ن. له‌م نیوانه‌دا، سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی بیانیه‌كان زۆر باشه و به‌جێ ، نه هێنانی ته‌نها كۆمه‌ڵه ڕوانگهیكی بازه‌رگانی و دوور له نیگاێكی مرۆیی و هونه‌ریدا.
شار كۆمه‌ڵه ئهندامانێكی زیندوو پێكی ده‌هێنن، گرینگی نه‌دان به هه‌ر كام له‌م فهكتهرانه ده‌توانرێت ببێته هۆكاری ناجوانی شار.
جاده‌كان، سه‌وزایی، دوكانه‌كان، بینای ماڵان، باڵاخانه‌كان و پرده‌كان، جۆری كه‌ره‌سته‌ی واجیههكان، به‌كار هێنانی ره‌نگی گونجاو، شاد و زیندوو؛ هه‌مو ئه‌مانه پێكه‌وه به نهخشهیكی تۆكمه، شارێك درووست ده‌كات كه مرۆڤ له‌و شاره‌دا هه‌ست به وه‌ره‌س بوون و ماندوو بوون ناكات؛ به‌ڵكو مرۆڤ به‌و په‌ڕی هێمنی و ئارامی ده‌توانێت له ژیانی ناو شاردا چێژ وه‌ربگرێت.