یارسان

« دين حقيقت و بينش ياري يك تفكر ايلياتي و عشيره‌اي نيست كه براي محاسبات آن راهكاري سنتي بدون دخيل دادن علم و هر آنچه كه در حوزه‌ي نظامنديِ كائنات تعريف دارد در نظر گرفته شود. در واقع هر چقدر كه اشراق و مفاهيم يك تفكر بالاتر باشد، مباحث و گفتمان مربوط به آن نيز تخصصي‌تر و مشكل‌تر مي نماياند. پس ما نمي‌بايست كه مفاهيم را به اندازه‌ي وجود خود پائين بكشيم تا كه به گونه‌اي گردد كه هيچگاه عزم جزم براي بالا كشيدن و سعي براي فهميدن در خود پيدا نكنيم.»

 

 

 

 

 

 

نوشته شده توسط مدیر سایت دسته: اخبار اصلی
نمایش از 09 دی 1397 بازدید: 26

http://azhans.krd/wp-content/uploads/2018/11/bawamahmwwd1.jpg

مێژووی مەزارەکە ٦٠٠ ساڵە

ئاژانس – سه‌رچین ساڵح

مشتومڕی خاوەندارێتیی مەزارگەی باوە مەحموود لە لایەن ئایینی كاكەییەوە یان مەزهەبی شیعەی ئایینی ئیسلامه‌وه‌، كاریگەریی نەكردووه‌تە سەر سەردانكردنی پەیڕەوانی هەردوو ئایینەكە، ئەوان هەریەكەیان به‌ كەسایەتییەكی پیرۆزی خۆیانی دەزانن و لە كات و بۆنەی جیاوازدا سەردانی دەكەن، ته‌قاندنه‌وه‌یشی له‌ مانگی ڕابردوودا په‌یڕه‌وانی هه‌ردوو ئایینه‌که‌ی نیگه‌ران کردووه‌.

مەزارگەی باوە مەحموود كە بە مەزاری كاكەییەكان و شیعەكان ناسراوە، بە دووریی 13 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری قەزای خانەقینەوە، ڕۆژی 30ی مانگی ڕابردوو بۆمبێكی چێنراو بە زیارەتكارانی مەراسیمی چلەی ئیمام حسەیندا تەقییەوە، بەو هۆیەوە دوو هاووڵاتی كوژران و 11ی تریش بریندار بوون، دوای چەند كاتژمێرێك بەسەر ئەو تەقینەوەدا لە ڕێگەی چەند بۆمبێكەوه‌ مەزارگەكە تەقێنرایەوە، زیانی گەورەی بەركەوت.

زۆریی بۆچوون و بەڵگە مێژووییەكان و سەرگوزەشتەكانی ڕابردوو بە لای ئەوەدا دەچن كە مەزارگەكە كەسایەتییەكی پیرۆزی كاكەییەكان بووبێت، بە بڕوای پەیڕەوانی ئایینی كاكەیی باوە مەحموود كوڕی سەید عیسای كوڕی سوڵتان ئیسحاقی كوڕی سەید عیسایە، بەڵام شیعەكان دەڵێن باوە مەحموود كوڕی ئیمام موسای كازمی كوڕی جەعفەری سادقە.

ئیبراهیم باجەڵان شارەزای مێژوویی ناوچەكە بە «ئاژانس»ی وت: «مەزارگەی باوە مەحموود مەزارگەیەكی كۆنە، شیعەكان دەڵێن كوڕی ئیمام موسای كازمە، هەرچەندە هەرچی ئیمام هەیە لەم ناوچەدا شیعەكان بە كوڕی ئیمام موسای كازم ناوی دەبەن، بەڵام لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و تەعریبكردنی كاكەییەكانی ناوچەكەوە شیعەكان كەوتوونەتە سنووری مەزارگەكە و كردوویانە بە كەسایەتییەكی پیرۆزی خۆیان، ئەو شیعانەی كەمدەرامەت بوون نەیانتوانیوە بڕۆن بۆ كەربەلا و نەجەف؛ هاتوون بۆ ئەو مەزارگەیە، بەم شێوەیە بووە بە كەسایەتییەكی پیرۆزی شیعەكان».

وتشی: «مەزارگەكە دەكەوێتە ناوچەیەكی كاكەیینشینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشگری «باوە»ی پێوەیە، بە وتەی كاكەییەكان زیاتر لە 800 ساڵە ئەو مەزارەگەیە هەیە، بەڵام موبالەغەی تێدایە، 600 ساڵ دەبێت، بۆیە بەڵگەكان و سەرگوزەشتەكان زیاتر دەری دەخەن كە كاكەیی بووە نەك شیعە».

مەزارگەی باوە مەحموود دەكەوێتە گوندی باوەپڵاوییەوە، بە وتەی ئەو مێژووناسە ناوی گوندەكە لەوەوە هاتووە، كاتێك باوە مەحموود مەنجەڵێكی بچووك برنجی پڵاو درووست دەكات، لەو كاتەدا كۆمەڵێك سوار لا دەدەنە ماڵیان، دوای ئەوەی سوارەكان دەڵێن زۆر برسیمانە و بۆنی پڵاوەكەمان كردووە، بۆیە لامان داوە، باوە مه‌حموود پڵاوەكە تێ دەكات و هەموو سوارەكان و منداڵەكانی تێر لە پڵاوەکه‌ دەخۆن، بە وتەی كاكەییەكان بەرەكەت كەوتووەتە پڵاوەكەوە.

مەزارگەی باوە مەحموود لە ناوچەیەكی كاكەيینشیندایە، بە گوندەكانی مێخاس و ئەمین باپیر و باوە سمایل و قەڵەمە كە سەرجەمیان كاكەیینشینن دەورە دراوە.

باوە حەمید كاكەیی كەسایەتیی كاكەییەكان لە گەرمیان بە «ئاژانس»ی وت: «باوە مەحموود بە شەجەرە دەگەڕێتەوە بۆ باوەكانی كاكەیی، جگە لەوەش وشەی باوە تەنها لەناو كورددا هەیە، ئەم دوو بەڵگەیە دەیسەلمێنێت ئەم باوەیە سەر بە ئایینی كاكەییە، سێ برا بوون «باوە مەحموود و باوەنور و باوەشاسوار» بە پێی شەجەرەكان بنەماڵە كاكەییەكان دەگەڕێنەوە سەر ئەو باوانە».

وتیشی: «ئێمە زیاتر لە نەورۆزدا سەردانی دەكەین، ئەوانەیشی مەرازیان هەیە ڕۆژی چوارشەممان سەردانی دەكەن، تا ئێستاش هیچ بەریەككەوتنێك درووست نەبووە، لە نێوان شیعە و كاكەییدا هەردوولامان بەبێ كێشە سەردانیمان كردووە، كاكەییەكانیش لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی چاكی بكەینەوە».

مامۆستایه‌کی زانكۆ و كەسایەتییه‌کی شیعەكانی خانه‌قین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات: «ئه‌وان و کاکه‌ییه‌کان سه‌ردانی مه‌زارگه‌که‌ ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و پێی وایه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندیی به‌ شیعه‌کانه‌وه‌ نییه‌.»

هێژا كەمال مامۆستای زانكۆ و كەسایەتیی شیعەكان لە خانەقین بە «ئاژانس»ی وت: «لە ماوەی ڕابردوودا مەسدەرەكانی شیعە ئەوەیان وتووە كە ئەو مەزارگەیه‌ هیچ پەیوەندییەكی بە مەزهەبی شیعەوە نییە، ئەوەی هەیە تەنها خەڵكی ناوچەكە دەمدەمی درووستیان كردووە و پیرۆزیان كردووە».

وتیشی: «مەزارەكە لە ئێستادا هەردوو ئایینی كاكەیی و شیعە بە ئیمامێكی پیرۆزی خۆیانی دەزانن، بەبێ هیچ ڕقلێبوونەوەیەك لە یەكتری سەردانی دەكەن، ماوەی چەند ساڵێكە شیعەكانی خانەقین لە چلەی ئیمام حسەیندا سەردانی دەكەن».

azhans.krd

 

ورود به سایت

googlefacebook

This Browser is not good enough to show HTML5 canvas. Switch to a better browser (Chrome, Firefox, IE9, Safari etc) to view the contect of this module properly

Real Time Web Analytics Clicky


برای حمایت از ما امتیاز دهید
یارسان در راستای اعتلای فرهنگ یاری GNU/GPL کار می کند.